ئافاد: بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی توركیا به‌قه‌د 500 بۆمبی ئه‌تۆمی وێرانی دروستكردووه

K24 - هه‌ولێر:
سەرۆکایەتی ئیدارەدانی کارەسات و باری لەناکاوی توركیا (AFAD)، بڵاویكردووه‌ته‌وه، بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی توركیا، به‌قه‌د 500 بۆمبی ئه‌تۆمی وێرانی دروستكردووه.
له‌میانه‌ی راگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌زگای ئافادی توركی رایگه‌یاندووه، هێزی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی توركیا، به‌قه‌د 500 بۆمبی ناووكی بووه، بۆ ئه‌مه‌ش ژماره‌یه‌ك نووسینگه‌ی رزگاركردن له‌و ناوچانه جێگیركراون، كه به‌ر بهومهلهرزه كه‌وتوون.
ماوەی چه‌ند رۆژە تیمی زیاتر لە 25 وڵات سەرقاڵی دۆزینەوە و رزگارکردنی قوربانییانی بوومەلەرزەکەی تورکیان، ژمارەی گیانلەدەستدانی بوومەلەرزەکەی تورکیا و سووریا سات دوای سات زیاتردەبن.
رۆژی دووشەممە (6ـی شوبات/فێبرایه‌ری 2023)، بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك بە گوڕی 7.4 به پلەی رێختەر چه‌ند ناوچه‌یه‌كی توركیا و سووریای هەژاند.
بوومه‌له‌رزه‌كه لە باشووری کوردستان و وڵاتانی سووریا، میسر، یونان، ئێران و چه‌ند وڵاتی دیكه‌ی ناوچه‌كه هه‌ستیپێكرا.