ههردوو سهرۆك وهزیرانی ئیتاڵیا و هۆڵهندا بۆ كوردستان24: پەیوەندی بەهێزی سیاسی و ئابووریمان لەگهڵ هەرێمی کوردستاندا ههیه

K24 - بارزان حهسهن/ برۆکسل
جۆرجیا مێلۆنی سەرۆک وەزیرانی ئیتاڵیا و مارک روتە سەرۆک وەزیرانی هۆڵەندا، تایبەت بۆ کوردستان24 ئاشکرای دەکەن پەیوەندی بەهێزی سیاسی و ئابووری لە نێوان هەرێمی کوردستان و ئیتاڵیا و هۆڵەندا ههیه.
سەرۆک وەزیرانی هۆڵەندا ئاماژە بەوە دەکات، کۆبوونەوەی گرنگیان لەگەڵ مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەداڤۆش هەبوو و باسی بەرەوپێشبردنی کەرتی کشتوکاڵ کرا لەهەرێمی کوردستان.
سەرۆک وەزیرانی ئیتاڵیاش کە لەماوەی رابردوودا سەردانی هەرێمی کوردستانی کرد و بەشێوەی رەسمی و پرۆتۆکۆڵ لەلایەن مەسرور بارزانی سەرۆک وەزیران پێشوازی لێکرا، ناوبرا دەڵێت: ئومێد دەکەم بەزووترین كت جارێکی دیكه بگەڕێمەوە بۆ هەرێمی کوردستان.
لەماوەی ڕابردوودا ئیتاڵیا و هۆڵەندا هاوکاری زۆری سەربازی و ئابووری هەرێمی کوردستانیان کردووە و هەردوو وڵات ئەندامی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعشن و راهێنانی زۆریان بەهێزی پێشمەرگە کردووە.
هەروەها ئەم دوو وڵاتە لە رێگهی کۆمپانیاکانیانەوە هاوکاربوون بۆ گەشەپێدانی ئابوری و کشتوکاڵ لەهەرێمی کوردستان.

