حوسێن كه‌لاری: پێویسته هاوكارییه‌كان له‌ڕێگه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆوه بگه‌یه‌ندرێنه لێقه‌وماوانی بوومه‌له‌رزه‌كه

K24 - هه‌ولێر:
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی هه‌ماهه‌نگی قه‌یرانه‌كان له وه‌زاره‌تی ناوخۆ ئاماژه به رێگرییه‌كانی ئیداره‌ی رۆژئاوا ده‌كات له تیمه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بۆ هاوكاری لێقه‌وماوانی بوومه‌له‌رزه‌كه له ناوچه‌كه و روونیشیكرده‌وه، پێویسته ئه‌و هاوكارییانه‌ی كۆده‌كرێته‌وه له‌ڕێگه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆوه بگه‌یه‌ندرێته لێقه‌وماوان.
حوسێن كه‌لاری، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی هه‌ماهه‌نگی قه‌یرانه‌كان له وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به كوردستان24ـی راگه‌یاند، رێگرنابن لە کۆکردنەوەی هاوکارییەکان لەلایەن هەر کەس و لایەنێک بەڵام دەبێت گەیاندنەکان لەڕێگەی وەزارەتی ناوخۆوە بێت.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی هه‌ماهه‌نگی قه‌یرانه‌كان جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌شكرده‌وه، تیمی وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان تایبه‌ت به رووداوی بوومه‌له‌رزه مانگی پێشوو له وڵاتی ئه‌ڵمانیا گه‌ڕابوونه‌وه و دوای رووداوه‌كه‌ش له كه‌متر له 12 كاتژمێر گه‌یشتنه باكووری كوردستان و توركیا بۆ هاوكاریكردنی لێقه‌وماوان.
له‌باره‌ی ئه‌و هه‌ڵمه‌ته نیشتمانییه‌ی به پشتیوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ كۆكردنه‌وه‌ی كۆمه‌كی بۆ لێقه‌وماوانی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی باكوور و رۆژئاوای كوردستان، توركیا و سووریا ده‌ستیپێكردووه، ئه‌و به‌رپرسه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆ ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، له‌لایه‌ن هاووڵاتییانه‌وه پێشوازییه‌كی باشی لێكراوه و كۆمه‌كییه‌كی باش كۆكراوه‌ته‌وه.
سه‌باره‌ت به‌جۆری ئه‌و پێداویستیانه‌ی وه‌ك هاوكاری كۆده‌كرێته‌وه، حوسێن کەلاری، داوای لە هاووڵاتییان کرد، شیری منداڵان و ئامێرەکانی گەرمکەرەوە و جلوبەرگی زستانە پێداویستی گرنگن و بۆ کەمپینەکان دابینبكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌یه‌ندرێته لێقه‌وماوانی بوومه‌له‌رزه‌كه.
هه‌روه‌ها گوتیشی تاوه‌كو ئێستا 15 بارهه‌ڵگر راده‌ستی مانگی سووری توركی كراوه و به‌رده‌وامیش ده‌بن له گه‌یاندنی هاوكارییه‌كان بۆ لێقه‌وماوانی بوومه‌له‌رزه‌كه، ئه‌مه جگه‌له‌وه‌ی ده‌زگای خێرخوازی بارزانی توانی هاوكاری بگاته رۆژئاوای كوردستان بۆ لێقه‌وماوانی بوومه‌له‌رزه‌كه له ناوچه‌كه.
حوسێن كه‌لاری جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌شكرده‌وه، كه تیمه‌كانیان بۆ هاوكاریكردنی باكوور و رۆژئاوا وه‌ك یه‌ك ئاماده‌ن، به‌ڵام له‌لایه‌ن رۆژئاواوه رێگرییان لێكراوه و رێگه‌یان نه‌داوه هاوكارییه‌كانیان له سنووری نێوان هه‌رێمی كوردستان و رۆژئاوای كوردستان بگه‌یه‌ننه لێقه‌وماوان بۆیه ناچاربوونه له باكووری كوردستانه‌وه خۆیان بگه‌یه‌ننه ناوچه‌ی عه‌فرین له رۆژئاوای كوردستان.