به‌یان سامی عه‌بدولره‌حمان: عێراق پێویستی به‌وه هه‌یه سوپای ئه‌مه‌ریكا بمێنێته‌وه

K24 – هه‌ولێر:
له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان عێراق و ئه‌مه‌ریكا و سه‌ردانی شانده‌كه‌ی عێراق بۆ واشنتن، نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له واشنتن رایده‌گه‌یه‌نێت، زۆربه‌ی گفتوگۆكانی ئه‌و شانده له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكییه‌كان، له‌باره‌ی پرسه ئابوورییه‌كان بوون.
به‌یان سامی عه‌بدولره‌حمان نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ئه‌مه‌ریكا به كوردستان24ـی راگه‌یاند، هه‌ندێك ده‌نگۆ له‌نێوخۆی عێراقدا هه‌ن، باس له كشانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ده‌كه‌ن، لێره گوێ له‌و ده‌نگانه ناگرن، چونكه قسه‌كان سیاسین، له واقیعدا عێراق پێویستی به‌وه هه‌یه سوپای ئه‌مه‌ریكا بمێنێته‌وه.
هه‌روه‌ها گوتی: "ئه‌گه‌ر سوپای ئه‌مه‌ریكا له عێراق بكشێته‌وه، ئه‌وا هه‌موو وڵاتانی ئه‌وروپا له عێراق ده‌كشێنه‌وه، حكومه‌تی عێراق ئه‌مه ناكات".
نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ئه‌مه‌ریكا ده‌شڵێت: "حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان په‌یوه‌ندییه‌كی زۆر باشی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی ئێستای عێراق و خودی محه‌ممه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆك وه‌زیران هه‌یه، به‌ڵام كێشه‌كه له دادگای فیدراڵیییه".
جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه، كه به هیوان چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی نێوان حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و دادگای فیدراڵی بكرێت.