فارس عیسا: چەکی پارەی گەنمی ساڵانی 2015 و 2016 لە وەزارەتی بازرگانی عێراق وەرگیرا

فارس عیسا سەرۆكی نوێنەرایەتی حكومەتی هەرێمی كوردستان
فارس عیسا سەرۆكی نوێنەرایەتی حكومەتی هەرێمی كوردستان

K24 - هه‌ولێر:

سەرۆكی نوێنەرایەتی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە ‏بەغدا، رایده‌گه‌یه‌نێت، چەکی پارەی گەنمی جوتیارانی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵانی 2015 و 2016 لە وەزارەتی بازرگانی عێراق وەرگیرا. ده‌شڵێت: "دوای چەند رۆژێکی دیکە پارەکە دەگاتە دەستی جوتیارانی هەرێمی کوردستان".

فارس عیسا سەرۆكی نوێنەرایەتی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە ‏بەغدا به‌ ژوری هه‌واڵی كوردستان24ـی راگه‌یاند، جێی داخه‌ ئه‌و مامه‌ڵه‌ی حكومه‌تی عێراق ده‌رهه‌ق به‌ جوتیارانی هه‌رێمی كوردستانی ده‌كات، له‌به‌رامبه‌ر پارێزگاكانی دیكه‌ی عێراق نایكات، دوای تێپه‌ڕینی هه‌شت ساڵ به‌سه‌ر شایسته‌ داراییه‌كانی جوتیارانی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مڕۆ  چه‌كه‌كه‌یان وه‌رگرت.

هه‌روه‌ها گوتی: "ئه‌مڕۆ چه‌كه‌كانی گه‌نمی جوتیاران بۆ ساڵانی 2015 و 2016 واژووكرا، راده‌ستی نوێنه‌رانی جوتیارانی هه‌رێمی كوردستان كرا، دوای رێككاره‌ كارگێڕییه‌كان، وای بۆ ده‌چم هه‌فته‌ی داهاتوو پاره‌كه‌ بگاته‌ ده‌ستی جوتیاران".

Fly Erbil Advertisment