وەزارەتی نەوتی عێراق: لەگەڵ هه‌ولێر دیدگای جیاوازمان هەیە پشتیوان بە خوا چارەسەریان دەکەین

K24 - هەولێر:
بریكاری وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق، باس له ناوه‌رۆكی كۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ كۆمپانیا ئه‌مه‌ریكییه‌كانی تایبه‌ت به نه‌وت هه‌روه‌ها گفتوگۆكانیان له‌گه‌ڵ شاندی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات.
حاميد يونس بریکاری وەزارەتی نەوتی عێراق، تایبەت بۆ کوردستان24 رایگەیاند، بۆ ئه‌وه‌ی وەبەرهێنان لە گازی سروشتی ئه‌نجامبده‌ن، لەگەڵ کۆمپانیاکانی نەوت لە واشنتن گفتوگۆیانکردووە.
سه‌باره‌ت به گفتوگۆكانیان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بریکاری وەزارەتی نەوتی عێراق گوتی: "لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان دیدگای جیاوازمان هەیە، پشتیوان بە خوا چارەسەریان دەکەین و کار بۆ دەرکردنی یاسای نەوت گاز دەکەین، کە لە بەرژەوەندی گه‌لی عێراقدا بێت".
روونیشیكرده‌وه، بێگومان وەبەرهێنانكردن لە گاز، یەکێک بوو لە تەوەرە سەرەکییەکان کە لەگەڵ کۆمپانیاکان لە واشنتن تاووتوێکرا، بۆ کۆمپانیاکانمان ئاشکراکرد، کە وەزارەتی نەوت هەموو هەوڵەکانی خستووەتەگەڕ و بۆ ئه‌مه پلانی هەیە.
له‌باره‌ی یاسای نه‌وت و گاز، بریكاری وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق باسی له‌وه‌كرد، یاسای نەوت و گاز ماددەیەکی دەستووریە، کار لەسەر دەرکردنی ئەو یاسایە دەکرێت، کە بە گوێرەی دەستوور بێت، پێویستە ئەو یاسایە بە شێوەیەک دابڕێژرێت لە بەرژەوەندی گەلدا بێت.