له‌باره‌ی جه‌نگی ئۆكرانیاوه واشنتن هۆشداری ده‌داته وڵاتانی عه‌ره‌بی و ئه‌وروپی
K24 – هه‌ولێر:
بریکاری وەزیری دەرەوەی ئەمه‌ریکا بۆ کاروباری سیاسی رایگەیاند، هۆشدارییان داوەتە وڵاتانی ئەوروپا و عەرەبی، كه لایه‌نگری رووسیا لە جەنگی ئۆکرانیا نه‌كه‌ن.
ڤکتۆریا نۆلاند بریکاری وەزارەتی دەرەوەی ئەمه‌ریکا لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا راشیگەیاند، ئەوەیان بە دەوڵەتانی عەرەبی گەیاندووە لایەنگری رووسیا زیانی زۆرترە بۆیان وەک لەدەستکەوت.
بریکاری وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ئاماژەی بەوەشدا، کاریگەرییەکانی لایەنگری رووسیا لە جەنگی ئۆکرانیا لە داهاتوویەکی درێژخایەندا دەردەکەوێت.
له 24ـی شوباتی 2022، به فه‌رمانی ڤلادیمێر پوتنی سه‌رۆكی رووسیا هێرشكرایهسهر خاكی ئۆكرانیا و به‌هۆیه‌وه هه‌زاران كه‌س له سه‌ربازان و هاووڵاتیان كوژراون و ملیۆنه‌ها ئۆكرانیش ئاواره‌ی وڵاتانی ئه‌وروپی بوون، تا ئێستاش ئه‌و جه‌نگه به‌رده‌وامه.