ئافادی توركی: ژماره‌ی گیانله‌ده‌ستدان به‌هۆی بوومه‌له‌رزه‌كه‌وه 38 هه‌زار كه‌سی تێپه‌ڕاند

K24 - ھەولێر:
ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیا دوایین ئاماری بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی هه‌فته‌ی رابردوویان بڵاوكرده‌وه، كه ژماره‌ی گیانله‌ده‌ستدان 38 هه‌زار كه‌سی تێپه‌ڕاند.
سەرۆکایەتی ئیدارەدانی کارەسات و باری لەناکاوی توركیا (AFAD)، ئه‌مڕۆ (هه‌ینی 17ـی شوبات / فێبرایه‌ری 2023)، راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه، تێیدا هاتووه، به‌هۆی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی 6ـی ئه‌م مانگه‌ی توركیا، 38 هه‌زار و 44 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه، هه‌روه‌ها 108 هه‌زار و 68 كه‌سیش برینداربوونه و 216 هه‌زار و 347 كه‌سیش له ناوچه زیانلێكه‌وتووه‌كان گوازراونه‌ته‌وه.
ئافاد ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، تا ئێستا 4 هه‌زار و 323 پاشله‌رزه‌ی دیكه له مه‌ره‌ش (چه‌قی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی ئه‌م دواییه‌ی توركیا) تۆماركراوه.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، 29 هه‌زار و 944 كرێكار، له ناوچه زیانلێكه‌وتووه‌كان كارده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها كۆی گشتی ئه‌و كه‌سانه‌ی كاری فریاگوزاری به تیمه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه‌وه‌ش ئه‌نجام ده‌ده‌ن، 11 هه‌زار و 488 كه‌سن.
روونیشكراوه‌ته‌وه، تا ئێستا 171 هه‌زار چادر بۆ زیانلێكه‌واتووانی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی ئاماده‌كراوه.
له 6ـی شوبات، بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به گوڕی 7.7 باكووری كوردستان و توركیا، هه‌روه‌ها رۆژئاوای كوردستان و سووریای هه‌ژاند، جیا له روودانی سه‌دان پاشله‌رزه، كه بوونه هۆی گیانله‌ده‌ستدان، برینداربوون و بێسه‌روشوێنبوونی هه‌زاران كه‌س.