ئومێد سه‌باح: سبه‌ی شاندی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات

K24 - هەولێر:
سه‌رۆكی دیوانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران رایده‌گه‌یه‌نێت، بۆ گفتوگۆکردن لەسەر پرسە هەڵپەسێردراوەکان، سبه‌ی شاندی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات.
ئومێد سه‌باح ئه‌ندامی شاندی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆكی دیوانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك نووسیوویه‌تی: بڕیارە سبەی (یەکشەممە 19ـی شوبات / فێبرایه‌ری 2023)، بە مەبەستی درێژەدان بە کۆبوونەوەکانی نێوان هەولێر و بەغدا و گفتوگۆکردن لەسەر پرسە هەڵپەسێردراوەکان، وەک شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا بكه‌ین.
پێشتریش جوتیار عادل، گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به كوردستان24ـی راگه‌یاندبوو، بڕیاره سبه‌ینێ شاندێكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بۆ درێژه‌دان به گفتوگۆكان سه‌ردانی به‌غدا بكات.
رۆژی (11ـی شوبات/فێبرایه‌ری 2023) شاندێكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانێكی دوو رۆژه‌ی بۆ به‌غدا ئه‌نجامدا و له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌ته‌كانی نه‌وت و پلاندانانی عێراق، ده‌سته‌ی ده‌روازه سنوورییه‌كان و كۆمپانیای سۆمۆ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجامدا.
ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه، رۆژی چوارشه‌ممه (11ـی كانوونی دووه‌م/یه‌نایری 2023)، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به سه‌ردانێك گه‌یشته به‌غدا و له‌لایه‌ن هه‌ر چوار سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی عێراقه‌وه پێشوازی لێكرا و تاوتوێی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و پرسه هاوبه‌شه‌كانی نێوان هه‌ردوو حكومه‌تی هه‌رێم و فیدراڵی كرد.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی حكومه‌ت، له‌و سه‌ردانه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌غدا، جه‌خت له‌سه‌ر ماف و شایسته ده‌ستوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كراوه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها چاره‌سه‌ركردنی بنه‌ڕه‌تی دۆسیه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، ئامانجی سه‌ره‌كی سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بوو بۆ به‌غدا.