ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی: ئاگاداری زیاد پیتاندنی یۆرانیۆمین لهلایهن ئێرانهوه

K24 - ههولێر:
ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی رایگەیاند، ئاگاداری راپۆرتە میدیاییەکانی ئەم دواییەن سەبارەت بە ئاستی پیتاندنی یۆرانیۆم لە ئێران، كه دهڵێن، "ئێران ئاستی پیتاندنی یۆرانیۆم بۆ زیاتر له 84% زیادكردووه."
ئهمڕۆ دووشهممه (20ـی شوبات/فێبرێوهری 2023)، ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر رایگەیاند، "لەگەڵ ئێران گفتوگۆ لەسەر ئەنجامی چالاکییەکانی ئەم دواییەی ئاژانسەکە دهكهین، بەمەرجێک ئەنجامەکان راپۆرتی دەستەی بەڕێوەبەرانی ئاژانس بن."
هەر لەو چوارچێوەیەدا، رێکخراوی وزەی ئەتۆمی ئێران وەڵامی تۆمەتەکانی راپۆرتێکی رۆژنامەوانی ئاژانسی "بلومبێرگ"ی دایەوە، کە بانگەشەی ئەوەی کردبوو کە ئێران ئاستی یۆرانیۆمی بۆ 84% پیتاندووە، کە بەرزترین ئاستە تا ئێستا و تەنها 6% کەمترە لەوەی کە پێویستە بۆ بەرهەمهێنانی چەکی ئەتۆمی و دهڵێت، " ئێران هیچ هەنگاوێکی بۆ پیتاندنی یۆرانیۆم بە رێژەی زیاتر لە 60% نەگرتووەتەبەر.. ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی ئەمە دەزانێت."
کەمالوەندی ئاماژەی بەوەشکرد، "ئێمە یۆرانیۆممان بەڕێژەی زیاتر لە 60% نهپیتاندووه، راپۆرتەکەی بلومبێرگیش بۆ شێواندنی راستییهكانه، بوونی گەردیلەکانی یۆرانیۆم بە رێژەی پیتاندنی زیاتر لە 60% سروشتییە و زۆر باو و ئاساییە و لەڕووی تەکنیکییەوە مانای ئەوە نییە ئێمە بەم رێژەیە پیتاندن دەکەین."
ئهمه له كاتێكدایه، دوێنێ یهكشهممه (19ـی شوبات/فێبرێوهری 2023)، ئاژانسی "بلومبێرگ"ی ئەمریکی لە زاری دوو سەرچاوەی باڵای دیپلۆماسییەوە بڵاویکردەوە، ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی هەفتەی رابردوو بۆی دەرکەوتووە کە ئێران یۆرانیۆمی بۆ 84% پیتاندووە.