عێراق و سعوودیيه یاداشتێكی لێكتێگه‌یشتنی ئه‌منییان واژۆ كرد

K24 - هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق و سعوودییه لێكتێگه‌یشتنێكی ئه‌منییان واژۆ كرد. وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق ده‌ڵێت، لێكتێگه‌یشتنه‌كه به‌شێوه‌یه‌ك واژۆ كراوه، كه ئاسایشی زیاتر بۆ هه‌ردوو وڵات گه‌ره‌نتی بكات.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه (20ـی شوبات/فێبرێوه‌ری 2023)، وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرایكرد، وه‌زراه‌ته‌كه یاداشتێكی لێكتێگه‌یشتنی ئه‌منی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ناوخۆی سعوودییه واژۆ كردووه، ئه‌مه‌ش بۆ جاری یه‌كه‌مه له‌دوای ساڵی 1983وه.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، یاداشتنامه‌كه له‌نێوان عه‌بدولئه‌میر شه‌مه‌ری، وه‌زیری ناوخۆی عێراق و ئه‌میر عه‌بدولعه‌زیز بن سعوود، وه‌زیری ناوخۆی سعوودییه واژۆ كراوه.
وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، یاداشتەكه هەموو جۆرە هاوکارییه‌كی ئەمنی و ئاڵوگۆڕی دیدگا و چالاککردنی کاری هاوبەشی ئەمنی بە شێوەیەک لەخۆگرتووه کە ئاسایشی زیاتر بۆ لایەنی عێراقی و سعوودی گەرەنتی بکات.



