بلینكن: كۆشكی سپی پشتگیری له پێدانی فڕۆكه‌ی ئێف16 به توركیا ده‌كات

K24 - هەولێر:
ئه‌نتۆنی بلینكن وەزیری دەرەوەی ئەمه‌ریکا، رایده‌گه‌یه‌نێت، واشنتن هەمیشە ئۆپەراسیۆنه هاوبەشه‌كانی تورکیا و ناتۆی لا گرنگە و كۆشكی سپیش پشتگیری له پێدانی فڕۆكه‌ی ئێف16 به توركیا ده‌كات.
دوای کۆبوونەوەی مەولوود چاوش‌ئۆغڵو وەزیری دەرەوەی تورکیا، لە کۆشکی سەرۆکایەتی کۆمار لە ئەنقەرە، لەگەڵ ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمه‌ریکا، کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیی هاوبەشیان ئه‌نجامدا.
ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمه‌ریکا، له‌باره‌ی فرۆشتنی فڕۆکەی F-16 به توركیا، رایگەیاند، ئیدارەی بایدن به‌هێزه‌وه پشتیوانی لە پێدان و فرۆشتنی فڕۆكه‌ی F-16 بە تورکیا ده‌كات.
هه‌روه‌ها گوتی: "زۆر گرنگە تورکیا وەک ئەندامێکی ناتۆ و وڵاتێکی دۆست، لە ئاستێکی باڵادا چالاکی دەکات".
ئەنتۆنی بلینکن ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، كارێكی دروست نییه بەبێ پشتگیری فەرمی کۆنگرێس فڕۆكه‌ی ئێف16 به توركیا بفرۆشین، ده‌بێت هەڵسەنگاندنی بۆ بکرێت و پڕۆسه‌كه درێژه‌ی هه‌یه.
بلینکن هەروەها باسی لەو پەیوەندییە بەرگرییە ئەمنییانە کرد کە ماوەیەکی زۆرە لەنێوان هەردوو وڵات‌دا بەردەوامە و گوتی: ''وەک هه‌میشه سەرۆک بایدن دەڵێت، توانای ئۆپەراسیۆنه هاوبەشه‌كانی نێوان تورکیا و ناتۆ بۆ ئێمە زۆر گرنگە''.
بلینکن جەختی لەوەش کردەوە، لەگەڵ تورکیا کاردەکەن بۆ رێگریکردن له فراوانبوونی داعش له ناوچه‌كه‌دا.
سەبارەت بە ئەگەری هاریکاری چین لەگەڵ رووسیا لە بابەتی جەنگی ئۆکرانیادا، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا گوتی: ''بەهۆی ئه‌وه‌ی چین به نیازه چه‌ك بداته رووسیا، نیگەرانین''.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه مەولود چاوش‌ئۆغڵو وەزیری دەرەوەی تورکیا، سەبارەت بە داواکارییەکانی ئەمه‌ریکا لەبارەی فرۆشتن و نۆژەنکردنەوەی فڕۆکەکانی F-16 بە تورکیا، رایگەیاند، دروست نییە و نادادییە ئەگەر پڕۆسەی ئەندامبوونی دوو وڵات لە ناتۆ بکرێتە مەرج بۆ کڕینی فڕۆکەکانی F-16، چونکە دوو بابەتی لێکجیاوازن.
وەزیری دەرەوەی تورکیا جەختی لەوە کردەوە، لە دوای هەڵگیرسانی جەنگ له نێوان رووسیا و ئۆکرانیا، رێگەیان بە هیچ کەشتییەکی جەنگیی نەداوە بە گەرووەکاندا بەرەو دەریای رەشدا تێبپەڕن.
هه‌روه‌ها لەبارەی ئەو سزایانەی بەسەر رووسیاشدا سەپێندراون، گوتی: "ئێمە بەشداری لە سزا تاکلایەنەکاندا ناکەین، بە دڵنیایییەوە بڕیارەکانی نەتەوەیەکگرتووەکان جێبەجێدەکەین".
دوێنێ ئه‌نتۆنی بلینكن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا گه‌یشته توركیا و فڕۆكه‌كه‌ی له بنكه‌ی سه‌ربازی ئه‌نجه‌رلیك دابه‌زی و له‌لایه‌ن مه‌ولوود چاوشئۆغلو وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا پێشوازیلێكرا.
له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانی بلینكن دوێنێ له فڕۆكه‌خانه‌وه رایگه‌یاند، ئه‌مه‌ریكا بڕی 100 ملیۆن دۆلاری بۆ زیانلێكه‌وتووانی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی باكووری كوردستان و توركیا دابینكردووه، كه 45 هه‌زار كه‌س به‌هۆیه‌وه گیانیان له‌ده‌ستدا.
بلینكن دووپاتی پاڵپشتی و هاوكاریكردنی توركیای هاوپه‌یمانی وڵاته‌كه‌ی، كرده‌وه.
بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی باكووری كوردستان و توركیا له 6ـی شوبات به گوڕی 7.8 روویدا.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ئاژانسی فرانس پرێس، دوێنێ بلینكن له رێگه‌ی هێلیكۆپته‌رێكه‌وه ناوچه زیانلێكه‌وتووه‌كانی هاتای له باشووری رۆژهه‌ڵاتی توركیای به‌سه‌ركرده‌وه و ئه‌مڕۆش له‌گه‌ڵ ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك كۆماری توركیا كۆبووه‌وه.