وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی رۆمانیا، فه‌ره‌نسا و ماڵدۆڤا قسه بۆ كوردستان24 ده‌كه‌ن
کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی ئەوروپا لە برۆکسل بەرێوەدەچێت

K24 - بارزان حه‌سه‌ن / برۆکسل
ئه‌مڕۆ وەزیرانی دەرەوەی 27 وڵاتی ئەوروپا هاتوونەتە برۆکسل و لەبارەی چەند پرسێکی گرنگی ناوخۆ و دەرەوەی ئەوروپا، بەتایبەت ئۆکرانیا و ئێران، گفتوگۆدەکەن و كۆبوونه‌وه‌كه‌ش تا ئێستا به‌رده‌وامه.
ساڵێک تێپەردەبێت بەسەر جەنگی ئۆکرانیا و ئەوروپا ترسی ئەوەی هەیە لەگەڵ کۆتاییهاتنی وەرزی سەرما، رووسیا هێرشەکانی بۆ سەر ئۆکرانیا فراوانتربکات.
لەلایەکی دیكه‌وه، ئەوروپییەکان پاکێجی پێنجەمی سزاکانیان بۆسەر ئێران ئامادەکردووە و دەیانەوێت سزای زیاتر بەسەر بەرپرسانی ئێران‌دا بسەپێنن.
پێش کۆبوونەوەکە هەر یەکە لە بوجدان ئۆریسکۆ وەزیری دەرەوەی رۆمانیا، کاسرین کۆلۆنا وەزیری دەرەوەی فەرەنسا و نیکۆ بۆبسکۆ وەزیری دەرەوەی ماڵدۆڤا ئاشکرایانکرد، ئەمڕۆ هەوڵدەدەن باسی هاوکاری سەربازی بۆ ئۆکرانیا و سزای زیاتر بەسەر ئێران‌دا دەکەن.
له 24ـی شوباتی 2022، به فه‌رمانی ڤلادیمێر پوتنی سه‌رۆكی رووسیا هێرشكرایه‌سه‌ر خاكی ئۆكرانیا و به‌هۆیه‌وه هه‌زاران كه‌س له سه‌ربازان و هاووڵاتیان كوژراون و ملیۆنه‌ها ئۆكرانیش ئاواره‌ی وڵاتانی ئه‌وروپی بوون، تا ئێستاش ئه‌و جه‌نگه به‌رده‌وامه.