ته‌حسین خه‌فاجی: دوو لیوای هاوبه‌ش پێكده‌هێنرێت

لیوا تەحسین خەفاجی گوتەبێژی فەرماندەی ھێزە ھاوبەشەكانی عێراق
لیوا تەحسین خەفاجی گوتەبێژی فەرماندەی ھێزە ھاوبەشەكانی عێراق

K24 - هەولێر:

دوو لیوای هاوبه‌ش ده‌روستده‌كرێن و چاوه‌ڕێین بودجه‌ی گشتی عێراق په‌سه‌ندبكرێت.

لیوا تەحسین خەفاجی گوتەبێژی فەرماندەی ھێزە ھاوبەشەكانی عێراق، بە كوردستان24ـی راگەیاند، دوو لیوای ھاوبەش پێكده‌هێنرێت و چاوەڕێ پەسەندكردنی بودجەی عێراقین بۆ ئەوەی ئەو دوو لیوایە دەست بەكارەكانیان بكەن.

گوتەبێژی فەرماندەی ھێزە ھاوبەشەكانی عێراق گوتیشی: "رێككەوتن لەگەڵ حكومەتی ھەرێمی كوردستان كراوە و ھەردوو لیواكە دوای وەرگرتنی راھێنان لە شوێنی گرنگ دەمێننەوە".

Fly Erbil Advertisment