رووسیا له سه‌ردانه‌كه‌ی بایدن بۆ كیێڤ نیگه‌رانه

K24 - هەولێر:
دوای سەردانە رانه‌گه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی سەرۆکی ئەمه‌ریکا بۆ کیێڤ، وەزاره‌تی دەرەوەی رووسیا، هێرشدەکاتە سەر ئەمه‌ریکا و رایده‌گه‌یه‌نێت، نابێت چارەنووسی پڕۆژەکانی ئەمه‌ریکا لە رابردوودا لەبیربکەین.
ماریا زاخارۆڤا، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی رووسیا رایگەیاند، بە بینی ئەو وێنانەی ئەمڕۆی جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمه‌ریکا لەگەڵ ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی سەرۆکی ئۆکرانیا، نابێت چارەنووسی پڕۆژە و بەرنامەکانی ئەمه‌ریکامان لە رابردوودا لەبیر بچێت.
ماریا زاخارۆڤا ئاماژەی بە میخایل ساکاشڤێلی سەرۆکی پێشووی جۆرجیا داوە، کە بەهۆی خراپ بەکارهێنانی دەسەڵات لە جۆرجیا زیندانی کراوە و دەڵێت، هەمان چارەنووس چاوەڕوانی ئەو کەسانە دەکات خیانەت لە وڵاتەکەیان لە پێناو خواستەکانی ئەمه‌ریکا دەکەن لەلایەن خەڵکەکەشیان نەفرەتیان لێدەکرێت و رەتدەکرێنەوە.
ئه‌مڕۆ جۆ بایدن سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا به سه‌ردانێكی رانه‌گه‌یه‌ندراو گه‌یشته ئۆكرانیا و له‌گه‌ڵ ڤۆڵۆدیمێر زێلینسكی سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته كۆبووه‌وه.