ئه‌مه‌ریكا سه‌ردانی شاندی حكومه‌تی هه‌رێم بۆ به‌غدا به "سه‌ركه‌وتوو" ناوده‌بات

K24 - هه‌ولێر:
باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له عێراق سه‌ردانی ئه‌م دواییه‌ی شاندی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌غدا به "سه‌ركه‌وتوو" ناوده‌بات و ده‌ڵێت، چاره‌سه‌ركردنی كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی نێوان هه‌ردوولا خزمه‌ت به "به‌رژوه‌ندییه نیشتمانییه‌كانی عێراق" ده‌گه‌یه‌نێت.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه (21ـی شوبات/فێبرێوه‌ری 2023)، ئه‌لینا رۆمانۆوسكی، باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له عێراق له تویتێكدا هانی سه‌ردانی ئه‌م دواییه‌ی شاندی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌غدا به‌مه‌به‌ستی تاوتوێكردنی پرسی بودجه و نه‌وت و گاز ده‌دات و سه‌ردانه‌كه‌ی به "سه‌ركه‌وتوو" ناوبردووه.
به‌گوته‌ی رۆمانۆوسكی، چاره‌سه‌كردنی "كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كان"ـی نێوان حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و عێراق خزمه‌ت به "به‌رژه‌وه‌ندییه نیشتمانییه‌كانی عێراق" ده‌گه‌یه‌نێت و، كار ده‌كات بۆ "سه‌ربه‌خۆكردنی كه‌رتی وزه" و پاراستنی سه‌قامگیری ناوچه‌كه.
Encouraging successful visit by @Kurdistan Regional Government delegation to Baghdad for talks with @IraqiGovt on budget and hydrocarbons. Resolution of these long-standing issues serves the Iraqi national interest and contributes to energy independence and regional stability.
— Ambassador Alina L. Romanowski (@USAmbIraq) February 21, 2023
ئه‌مه له كاتێكدایه، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران رایگەیاند، "پاش سەردانێکی دوو رۆژە بۆ بەغدا وەک شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، گەڕاینەوە هەولێر."
ئومێد سەباح ئاماژەی بەوەشدا، لەم سەردانەدا لەگەڵ وەزارەتی نەوتی عێراق دەربارەی یاسای نەوت و غاز و هەروەها لەگەڵ لایەنی پەیوەندیدار دەربارەی یاسای بودجە کۆبوونه‌ته‌وه.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، کە لەم سەردانەیاندا، شاندی حکومەتی هەرێم لەگەڵ ئەلینا رومانوسکی، باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق کۆبوونەوەتەوە.
شاندەکەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە لایەکی دیکەوە لەگەڵ سەرۆکی لێژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بەرێز عەتوان ئەلعەتوانی کۆبوونەتەوە.
سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران راشیگەیاند، "گفتوگۆکانمان بەردەوام دەبێت تا گەیشتن بە چارەسەری بابەتە هەڵپەسێردراوەکان بەتایبەت یاسای نەوت و غاز و پرۆژە یاسای بودجە".