لاهور شێخ جه‌نگی: له‌مڕۆ به‌دواوه ده‌سه‌ڵاته‌كانم وه‌ك هاوسه‌رۆكی یه‌كێتی به‌كارده‌هێنم

K24 – هه‌ولێر:
لاهور شێخ جه‌نگی هاوسه‌رۆكی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، په‌یامێك ئاراسته‌ی ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی ده‌كات و تێیدا رایده‌گه‌یه‌نێت، "سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی به‌رامبه‌رم كراوه، به‌شێك ده‌بم له چاره‌سه‌ركردنی كێشه ناوخۆییه‌كانی یه‌كێتی".
ئه‌مڕۆ (چوارشه‌ممه 22ـی شوبات / فێبرایه‌ری 2023)، لاهور شێخ جه‌نگی هاوسه‌رۆكی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، نامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی ده‌كات و تێیدا رایگه‌یاند، من له‌و كه‌سانه بووم كه هه‌میشه هه‌وڵمداوه كێشه‌كان به رێگه‌یه‌كی په‌یڕه‌وی چاره‌سه‌ربكرێت، هه‌مووتان شایه‌تی ئه‌وه‌م بۆ ده‌ده‌ن كه له دوای رووداوه‌كانی 8ـی تهمووز، تۆمه‌تی ناڕه‌وام ئاراسته‌كرا.
هه‌روه‌ها لاهور شێخ جه‌نگی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، بێتاوانی خۆم له‌به‌رده‌م دادگاكانی هه‌رێمی كوردستان سه‌لماند.
دووپاتیشیكرده‌وه، به به‌رچاوی هه‌مووتانه‌وه په‌یڕه‌وی په‌سندكراوی یه‌كێتی پێشێلكراو و بۆ رێزگرتن له خوێنی 25 هه‌زار شه‌هید، دانم به‌خۆداگرت.
له‌باره‌ی چاره‌سه‌رییه‌كانی دۆخی ناو یه‌كێتی لاهور شێخ جه‌نگی گوتی: "ده‌مه‌وێت دڵنیابن، كه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی به‌رامبه‌رم كراوه، به‌شێك ده‌بم له چاره‌سه‌رییه‌كانی دۆخی ناو یه‌كێتی".
هاوسه‌رۆكی یه‌كێتی گوتیشی: "دوای ده‌رچوونی بڕیاری دادگا به گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌رجه‌م مافه یاسایی و حزبییه‌كانم، كه به شه‌رعییه‌تی كۆنگره و به‌ده‌نگی ئێوه به‌ده‌ستم هێنا، ئاگادارتان ده‌كه‌مه‌وه، له‌مڕۆ به‌دواوه، له چوارچێوه‌ی په‌یڕه‌وی ناوخۆی یه‌كێتی، ده‌سه‌ڵاته‌كانم وه‌ك هاوسه‌رۆكی یه‌كێتی به‌كارده‌هێنم و هه‌ر بڕیار و به‌رنامه‌یه‌ك به‌مافی خۆمی ده‌زانم ئه‌گه‌ر سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نه‌یتوانی چاره‌سه‌ری كێشه‌كان بكات".

