نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له بڕیارێكی پوتن نیگه‌رانه

K24 - هه‌ولێر:
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان نیگه‌رانی خۆی له بڕیاره‌كه‌ی پوتن بۆ هه‌ڵپه‌ساردنی وڵاته‌كه‌ی له رێككه‌وتنی كه‌مكردنه‌وه‌ی چه‌كه ستراتیژییه‌كان راگه‌یاند.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه (22ـی شوبات/فێبرێوه‌ری 2023)، ستیفان دوژاریک، گوتەبێژی سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان رایگەیاند، بڕیارەکەی پوتن بە هەڵپەساردنی وڵاتەکەی لە رێککەوتنی کەمکردنەوەی چەکە ستراتیژییەکان جێگای نیگەرانییە.
هه‌ر له‌وباره‌وه، گوته‌بێژی سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، "جیهان بەبێ کۆنترۆڵکردنی چەکی ئەتۆمی مەترسیدارە."
ناوبراو داوا له ڤلادیمێر پوتن، سه‌رۆكی رووسیا كرد پابەندی ئه‌و رێككه‌وتنه ببێت و "وەکو خۆی جێبەجێی بکات."
دووپاتیشیکردەوە، داوا لە مۆسکۆ و واشنتن دەکەن لەسەر ئاستی باڵا گفتوگۆ و هەماهەنگییەکانیان لەسەر رێککەوتنی کەمکردنەوەی چەکە ستراتیژییەکان دەستپێبکەنەوە.