له‌باره‌ی رووداوه‌كه‌ی ناوچه‌ی جیالییه‌ی و سنووری پارێزگای دیاله له‌تیف ره‌شید پەیامێکی بڵاوكرده‌وه

K24 - هەولێر:
دوای ئه‌وه‌ی له هێرشێكی چه‌كداریدا 13 كه‌س له سنووری پارێزگای دیاله كوژران، سه‌رۆك كۆماری عێراق له تویتێكدا سه‌ره‌خۆشی له كه‌سوكاری قوربانییان ده‌كات و داواش له ده‌زگا ئه‌منییه‌كان ده‌كات، تاوانباران بدرێنه دادگا.
له چوارچێوه‌ی تویتێكدا، له‌تیف ره‌شید سه‌رۆك كۆماری عێراق، ئه‌مڕۆ (چوارشه‌ممه 22ـی شوبات/فێبرایه‌ری 2023)، نووسیوویه‌تی: سه‌ره‌خۆشی له ماڵباتی قوربانییانی تاوانه قێزه‌وه‌نه‌كه‌ی ناوچه‌ی جیالییه‌ی و سنووری پارێزگای دیاله ده‌كه‌م، داواش له هاووڵاتییان و هێزه سیاسییه‌كان ده‌كه‌م، یه‌كڕیزبن و رێگه به‌و كه‌سانه نه‌ده‌ن كه نیازیان خراپه و ئاشووب له دیاله بڵاوده‌كه‌نه‌وه.
سه‌رۆك كۆماری عێراق داوا له هێزه ئه‌منییه‌كان ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ی رووداوی له‌مشێوه دووباره نه‌بێته‌وه، راوه‌دووی تاوانباران بكه‌ن و راده‌ستی یاسایان بكه‌ن.
