كه‌ركووك.. له رووداوێكی ته‌قه‌كردندا ئه‌ندامێكی هێزه ئه‌منییه‌كان كوژرا

K24 - كه‌ركووك:
لە شاری كەركووك كەسێك تەقە لە دوو ئەندامی هێزە ئەمنییەكان دەكات، یەكێیان دەكوژێت و ئه‌وه‌ی دیكه‌یان بریندار دەكات.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه (22ـی شوبات/فێبرێوه‌ری 2023)، په‌یامنێری كوردستان24 رایگه‌یاند، كەسێك لە نزیك قەڵای كەركووك بە چەك هێرشی كردە سەر ئەندامێكی حەشدی شەعبی بەناوی (محەممەد حەمەد خزر)ـی ته‌مه‌ن 30 ساڵ و به‌هۆیه‌وه گیانی له‌ده‌ستدا.
په‌یامنێری كوردستان24 ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، لە نزیك رووداوەكە مەفرەزەیەكی پۆلیسی فریاكەوتن ده‌یانویست ته‌قه‌كه‌ره‌كه دەستگیر بكەن، بەڵام دەستڕێژی گولـلـه‌ی له‌وانیشی كرد و پۆلیسێكی بریندار كرد.
سەبارەت بە رووداوەكە پۆلیسی كەركووك لە راگەیەنراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، رووداوەكە "تیرۆریستی نییە" و لەئەنجامی دەمەقاڵەی نێوان دوو كەس بووە و ئەو كەسەش كە تاوانەكەی ئەنجامداوە دەستگیركراوە.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، هێزه ئه‌منییه‌كان دەستیان بەسەر چه‌كی تۆمه‌تباره‌كه‌دا گرتووه‌و لێژنەیەكی لێكۆڵینەوەش لە رووداوەكە پێكهێندراوە.
پۆلیسی كەركووك ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، "ئەو ئەندامەی پۆلیسی فریاكەوتن كە برینداربووە تەندروستی باشە و چارەسەری پزیشكی بۆ كراوە".