يوسف قه‌رزاوى: خۆته‌قاندنه‌وه جائيزه ئه‌گه‌ر خه‌ڵكيش بكوژێت
يوسف قه‌رزاوى، موفتى و يه‌كێك له سيمبوڵه ئاينييه‌كانى كۆمه‌ڵه‌ى برايانى موسڵمان (ئيخوان)، له ميانى به‌رنامه‌يه‌كى ته‌له‌فزيۆنيدا رهوايهتيدهدات به كرده‌وه‌ى خۆته‌قاندنه‌وه ئه‌گه‌ر چى هاووڵاتيانى مه‌ده‌نيش بكاته قوربانى.

K24 – هه‌ولێر:
يوسف قه‌رزاوى، موفتى و يه‌كێك له سيمبوڵه ئاينييه‌كانى كۆمه‌ڵه‌ى برايانى موسڵمان (ئيخوان)، له ميانى به‌رنامه‌يه‌كى ته‌له‌فزيۆنيدا رهوايهتيدهدات به كرده‌وه‌ى خۆته‌قاندنه‌وه ئه‌گه‌ر چى هاووڵاتيانى مه‌ده‌نيش بكاته قوربانى.
هه‌رچه‌نده به‌رنامه تهلهفزيۆنييهكه مێژووى ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ 2014 هو تايبه‌ته به شه‌رعييه‌تى كرده‌وه‌ى خۆته‌قاندنه‌وه له سووريا، به‌ڵام موفتى ئيخوانه‌كان (كه به درێژايى مێژوويان بانگه‌شه‌ى ره‌تكردنه‌وه‌ى توندوتيژى ده‌كه‌ن)، رهتيناكاتهوه و ده‌ڵێت: كرده‌وه‌ى خۆته‌قاندنه‌وه درووسته ئه‌گه‌ر جه‌ماعه (مه‌به‌ستى حزب و گرووپه ئيسلامييه‌كانه) له‌سه‌رى هاوڕا بن و به ته‌نيا كه‌س ئه‌و بڕياره نه‌درێت.
قه‌رزاوى به‌لايه‌وه ئه‌نجامدانى كرده‌وه‌كه و كوشتنى هاووڵاتيانى به‌هه‌ند وه‌رناگرێت و وه‌ك موفتى ئيخوان به‌لايه‌وه گرنگه هه‌ر كرده‌وه‌يه‌كى خۆ ته‌قاندنه‌وه ئه‌گه‌ر ئه‌نجام بدرێت را و كۆده‌نگى گرووپ يان كۆمه‌ڵه و لايه‌نه ئيسلامييه‌كه‌ى له‌سه‌ر بێت و خۆكوژه‌كه سه‌ربه‌خۆ و به بێ راوێژ له‌گه‌ڵ سه‌رووى خۆى ئه‌و بڕياره نه‌دات بۆ ئه‌وه‌ى ئامانجه‌كه بپێكێت.
سه‌باره‌ت به كوشتارى مه‌ده‌نييه‌كان و پێوهبوونى هاووڵاتيانى لاشه‌ڕ له كرده‌وه‌ى خۆته‌قاندنه‌وه، قه‌رزاوى ده‌ڵێت: ئه‌وه ده‌وه‌ستێته سه‌ر بڕيارى جهماعهكه كه چۆن ئامانجه‌كه ديار ده‌كه‌ن و چه‌ند ئه‌وه له‌به‌ر چاو ده‌گرن زيانه‌كان كه‌مبن.
يوسف قه‌رزاوى له ناو ئيخوانه‌كان به شێخ ناوده‌برێت و وه‌ك موفتى گشتى ئيخوان سه‌يرى ده‌كرێت، ئێستا له قه‌ته‌ر نيشته‌جێيه و پێشتريش له چه‌ندين فه‌توادا كرده‌وه‌ى خۆكوژى فه‌له‌ستينييه‌كانى به ره‌وا و شه‌رعى وه‌سفكردووه.
بڵاوبوونه‌وه‌ى گرته‌ى ڤيديۆيى ئه‌و فه‌توايه‌ى قه‌رزاوى له تۆڕه كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كان كاردانه‌وه‌ى جۆراو جۆرى لێكه‌وتووه‌ته‌وه.
ئيخوان موسليمين له 1928 له لايه‌ن حه‌سه‌ن به‌ننا، كه‌سايه‌تى ئاينى ميسره‌وه دامه‌زراوه و له سه‌روبه‌ندى شه‌ڕى فه‌له‌ستين 1948 بۆ يه‌كه‌مجار شانه‌ى چه‌كدارى درووستكردووه و به‌شدارى له شه‌ڕى فه‌له‌ستيندا كردووه.
له په‌نجاكانى سه‌ده‌ى رابردوودا، تيئۆرزانى ئيخوان، واته سه‌يد قوتب به ته‌فسيركردنى قورئان و بڵاوكردنه‌وه‌ى تهفسيرهكهى له ژێر ناونيشانى (له سايهى قورئاندا) و ده‌ركردنى كتێبى (معالم في الطريق) تێزى دابه‌شكردنى كۆمه‌ڵگه‌ى به‌سه‌ر دوو به‌ره‌ى جاهيلييهت و ئيسلام هێنايه ئاراوه و ئه‌و كۆمه‌ڵگه‌ى نا ئيسلامى به جاهيلى وه‌سفده‌كات و بڕواى وايه ده‌بێت له رێى گۆڕينى حوكمه‌وه كۆمه‌ڵگه به ئيسلامى بكرێت.
به راى شاره‌زايان كتێبى (معالم في الطريق) سه‌رچاوه‌ى سه‌ره‌كى و يه‌كه‌مى درووستبوونى پارت و كۆمه‌ڵه و گرووپه ئيسلامييه‌كانه.