"عێراق رۆڵێكی سه‌ره‌كی ده‌گێرێت له پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان وڵاتانی عه‌ره‌بی"

K24 – هه‌ولێر:
بەرپرسانی عەرەب باس لە رۆڵی عێراق لە ناوچەكه ده‌كه‌ن و جەختیان لەوە کردەوه، كه ڕۆڵی سەرەکی دەگێڕێت لە پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان وڵاتانی عەرەبی.
ئەمڕۆ (هەینی 24ـی شوبات / فێبرایه‌ری 2023)، له به‌رده‌وامی كاره‌كانی یه‌كێتی په‌رله‌مانی عه‌ره‌بی، مایکڵ مو‌سا، ئەندامی پەرلەمانی لوبنان له به‌غدا رایگەیاند، "عێراق رۆڵی سەرەکی دەگێڕێت لە پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان وڵاتانی عەرەبی".
له‌لایی دیكه‌وه سکرتێری ئەنجوومەنی نیشتمانیی فەلەستین، فەهمی زه‌عاریر رایگەیاند: "عێراق بە توانای رێکخراوەیی بەرزەوە میوانداری یەکێتی پەرلەمانی عەرەب دەکات"، هه‌روه‌ها ئەندامی پەرلەمانی سۆماڵ، سەعید محەممەد مەحمود، گوتی: "عێراق شایەتحاڵی گەڕانەوەی بەهێزە" بۆ میوانداریکردنی کۆنفرانسه‌كان و چارەسەرکردنی کێشە عەرەبییەکان.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه عەبدولسەلام نه‌سیه ئەندامی پەرلەمانی لیبیا، ده‌ڵێت: عێراق رۆڵێکی گەورەی هەیە لە كۆكردنه‌وه‌ی وڵاتانی عه‌ره‌بی، ئێمەش دڵخۆشین بە گەڕانەوەی عێراق بۆ ئامێزی وڵاتانی عەرەبی.
عێراق میواندارییه‌تی سی و چوارەمین کۆنفرانسی یەکێتی پەرلەمانەکانی عەرەبی له به‌غدا دەکات، كه كاره‌كانی لە ماوەی (23-26)ی ئەم مانگەوە به‌رده‌وام ده‌بێت.
ج.ع