سه‌درییه‌كان دژایه‌تی خۆیان بۆسیستمی یه‌كبازنه‌یی له هه‌ڵبژاردنه‌كان راگه‌یاند

K24 – هه‌ولێر:
ره‌وتی سه‌در دژایه‌تی خۆی بۆ هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای هه‌ڵبژاردن و سیسته‌می یه‌كبازنه‌یی راگه‌یاند.
له پۆستێكدا له په‌یجی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك، حاكم زاملی، سه‌ركرده له ره‌وتی سه‌در گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی عه‌بدولمه‌هدی كه‌ربه‌لائی، نوێنه‌ری مه‌رجه‌عی ئایینی بڵاوكردووه‌ته‌وه و له‌سه‌ری نووسیویه‌تی، "نه‌خێر بۆ لیستی داخراو و سیستمی یه‌كبازنه‌یی".
له گرته ڤیدیۆییه‌كه‌دا كه‌ربه‌لائی ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، رای مه‌رجه‌عییه‌ت ئه‌وه‌یه كه نه‌خێر بۆ لیستی داخراو و سیستمی یه‌كبازنه‌یی و ئاماژه به‌وه‌ش ده‌دات، لیستی داخراو رێگه له‌به‌رده‌م ده‌نگده‌ر داده‌خات به‌وه‌ی ئه‌و كه‌سه هه‌ڵبژێرێت كه نوێنه‌رایه‌تی ده‌كات.
هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای هه‌ڵبژاردن بۆ به‌ڕێوه‌بردنی پرۆسه‌ی سیاسی به سیستمی یه‌كبازنه‌یی مشتومڕی زۆری به‌دوای خۆیدا هێناوه، حزبه گه‌وره‌كان پشتیوانی لێ ده‌كه‌ن و لایه‌نه بچووكه‌كانیش ره‌تی ده‌كه‌نه‌وه، رۆژی پێنجشه‌ممه‌ش به‌هۆی ده‌مه‌قاڵێی نێوان په‌رله‌مانتاران له كافتریای باڵه‌خانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، نیسابی یاسایی دانیشتنی تایبه‌ت به هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان تێكچوو و دانیشتنه‌كه بۆ رۆژی دووشه‌ممه‌ی داهاتوو دواخرا.