عێراق.. شه‌ش داواكراو ده‌ستگیركران

K24 - هه‌ولێر:
شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی عێراقی ده‌ستگیركردنی شه‌ش تۆمه‌تباری داواكراوی راگه‌یاند.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی رایگه‌یاند، ئاژانسی هه‌واڵگری عێراقی و لێكۆڵینه‌وه‌ی فیدراڵ له وه‌زاره‌تی ناوخۆ، توانیویانه سێ تۆمه‌تباری بازرگانیكردن به ئه‌ندامانی جه‌سته‌ی مرۆڤ له پارێزگای ئه‌نبار ده‌ستگیربكه‌ن، كه دوانیان ئافره‌تن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، دوو تۆمه‌تباری دیكه‌ی یاریكردن به نرخه‌كانی دراو له پارێزگای كه‌ركووك ده‌ستگیركراون و ده‌ستیش به‌سه‌ر 79 هه‌زار دۆلاری ئه‌مه‌ریكیدا گیراوه.
له به‌یاننامه‌كه‌دا هه‌روه‌ها هاتووه، هێزه‌كانی هه‌واڵگری تۆمه‌تبارێكی دیكه‌ی به‌قاچاخبردنی پارچه شوێنه‌وارییه‌كانی له پارێزگای نه‌جه‌ف له‌كاتی هه‌وڵدان بۆ فرۆشتنی ئه‌و پارچانه ده‌ستگیركردووه و سه‌رجه‌م ده‌ستگیركراوان رووبه‌ڕووی یاسا كراونه‌ته‌وه.