به ئاماده‌بوونی نوێنەری ئه‌مه‌ریكا به‌رپرسانی ئیسرائیل و فه‌له‌ستین له ئوردن كۆده‌بنه‌وه

K24 - هەولێر
به رپرسانی باڵای ئه‌منی و سیاسی ئیرائیل و فه‌له‌ستین له به‌نده‌ری عه‌قه‌به‌ی ئوردن به ئاماده‌بوونی ئه‌مه‌ریكا كۆده‌بنه‌وه، ئه‌مه‌ش له‌پێناو وه‌ستاندنی ئه‌و توندوتیژی و گرژیانه‌ی ئه‌م دوایه‌ی نێوانیان.
بەرپرسانی ئوردن رایانگەیاندووە، ئەمرۆ یه‌ك شه‌ممه (26 شوباتی 2023)، ئوردن میوانداری کۆبوونەوەیەکی نێوان بەرپرسانی باڵای ئەمنی و سیاسەتمەدارانی ئیسرائیل و فەلەستین دەکات، بە بەشداریی ئەمەریکا، کە ئامانج لێی وەستاندنی ئه‌و توندوتیژیانەیە كه له‌م دواییە په‌ره‌ی سه‌ندووه.
به‌گوێره‌ی ئاژنسی هه‌واڵی رۆیته‌رز، ئه‌و به‌رپرسانه ئاماژه‌یان به‌وه‌شكردووه، كۆبوونه‌وه یه‌ك رۆژیه‌كه به ئاماده‌بوونی، برێت مه‌كگۆرك نوێنه‌ری سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بۆ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و به‌رپرسه باڵاكانی ئیسرائیل و فه‌له‌ستین، له به‌نده‌ری عه‌قه‌به له ئوردن دەبێت.
ئەو بەرپرسانە زانیاریان داوەتە رۆیتەرز ئامادە نەبوونە ناویان ئاشکرا بکرێت، راشیانگەیاندووە، گفتوگۆکان لە چوارچێوەی چالاکییە دیپلۆماسییە چڕەکانی ئوردن لەگەڵ واشنتن، بۆ گەڕاندنەوەی ئارامی لە ئیسرائیل و ناوچە فەلەستینییەکانی غەززە و کەرتی رۆژئاوا و متمانەی نێوان هەردوولا دێت .
بەرپرسێکی باڵای ئوردن بە هه‌مان ئاژانسی راگەیاند، ئامانجی کۆبوونەوەکە پێدانی هیوایەکه بە فەلەستینییەکان بۆ ئایندەی سیاسی.
ئەم کۆبوونەوەیە دەرفەتێکە بۆ رێگریکردن لە پەرەسەندنی پێکدادانەکانی نێوان ئیسرائیل و فەلەستینییەکان لە چەند مانگی رابردوودا کە بووەتە هۆی توڕەیی عەرەبەکان و ترسی نێودەوڵەتی لە راکێشانیان بۆ ناو ململانێیەکی فراوانتری ئیسرائیل و فەلەستین.
بەرپرسە ئوردنییەکە ده‌شڵێت، "ماوەی ساڵانێکە هیچ کۆبوونەوەیەکی لەو شێوەیە نەبووە، دەستکەوتێکی گەورەیە بۆ ئەوەی کۆبکرێنەوە".
سەرەتای ئەم مانگە، شا عەبدوڵڵای ئوردن لەگەڵ سەرۆکی ئەمەریکا و برێت مەکگۆرک کۆبووەوە، تاوتوێی دۆخه‌كه‌یان كرد، هاوكات ئەمەریکا هۆشداریی دا لە هەڕەشەکان بۆ سەر ئاسایشی ناوچەکە و داوای دەستپێکردنەوەی دانوستانە وەستاوەکانی ئاشتی بە سەرپەرشتی ئەمەریکا كرد، بە ئامانجی دامەزراندنی دەوڵەتی فەلەستین.