دوای نقوومبوونی به‌له‌مێكی كۆچبه‌ران ڤۆندێرلاین داوای پێداچوونه‌وه به مافی په‌نابه‌رێتی ده‌كات

K24 – هه‌ولێر:
دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ له كهناراوهکانی ناوچەی کالابریا لە باشووری ئیتاڵیا، به‌له‌مێكی كۆچبه‌ران نقوم بوو و بەهۆیەوە لانیكه‌م 43 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا، سەرۆکی کۆمیسیۆنی یه‌كێتی ئەوروپا رایده‌گه‌یه‌نێت، پێویسته ئه‌وروپا به یاسای مافی په‌نابه‌رێتیدا بچێته‌وه.
ئۆسۆلا ڤۆندێرلاین سەرۆکی کۆمیسیۆنی یه‌كێتی ئەوروپا، داوای پێداچوونه‌وه به مافی په‌نابه‌رێتی ده‌كات.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە ( 26ی شوبات / فێبرایه‌ری 2023)، له نزیك كه‌ناره‌وه‌كانی شاری كرۆتۆن له ناوچه‌ی كالابریا له باشووری ئیتاڵیا، به‌له‌مێكی كۆچبه‌ران نقووم بوو.
ئاماژە بەوەشدرا، لانیكه‌م 43 كۆچبه‌ر گیانیان له‌ده‌ستداوه.
میدیاکانی ئیتاڵیا باس لەوە دەکەن، لەسەر یەختەکە 150 بۆ 250 کۆچبەر هەبوون و تا ئێستا نزیکەی 80 کەسیان رزگارکراون.
هاوكات ئاژانسی "ئەنسا"ی ئیتاڵی بڵاویکردەوە، ژمارەی گیانله‌ده‌ستدانی ئه‌و كۆچه‌به‌رانه‌ی له یەختەکە نقوم بوون دەگاتە 43 كه‌س، ئاماژەی بەوەشدا، کە ئۆپەراسیۆنەکانی گەڕان به‌دوای كۆچبه‌ره‌كان هێشتا بەردەوامه، بەڵام شەپۆلە ئاوییه‌كان رێگرن لە کاری تیمەکانی فریاگوزاری.