شه‌ش لایه‌نه‌كه‌ی توركیا كاندیدی خۆیان بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆمار یه‌كلایی ده‌كه‌نه‌وه
K24 – هه‌ولێر:
کەمال کلیچدارئۆغلو، سەرۆکی پارتی گەلی کۆماریی توركیا "جەهەپە" جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌كرده‌وه، کاندیدی شەش لایەنە ئۆپۆزیسیۆنه‌كه لە گەڕی یەکەمی هەڵبژاردنەکان سەردەکەوێت.
وابڕیاره رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی داهاتوو (2ـی ئادار/مارتی 2023)، سه‌ركرده‌ی هه‌ر شه‌ش لایه‌نه ئۆپۆزیسیۆنه‌كه‌ی توركیا كۆببنه‌وه و سەرۆکی جەهەپە لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ئەو کەسەی دەبێتە کاندیدی شەش لایەنەکە بەبێ جیاکاری داوای دەنگ لە سەرجەم ناوچە، ناسنامە و بیروباوەڕەکان دەکات و ئەمەش هەوڵێکی ئاسایی و سرووشتییە له بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن.
هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی رۆژی پێنجشه‌ممه کلیچدارئۆغلو ئاشكرایكرد، سەرجەم پرسەکانی پەیوەست بە دیاریكردنی کاندیدی سه‌رۆك كۆماری توركیا ده‌خرێنه به‌رباس و روونیكرده‌وه، ئه‌م هه‌نگاوه‌یان ده‌بێته جێی ره‌زامه‌ندی هه‌موو ئه‌وانه‌ی داوای دیموكراتی بۆ توركیا ده‌كه‌ن.
لەبارەی بوونی ناکۆکی لەگەڵ مەڕاڵ ئاکشەنەر، سەرۆکی ئیی پارتی سه‌باره‌ت به ده‌شتنیسانكردنی كاندیدی هاوبه‌شی شه‌ش لایه‌نه‌كه، کلیچدارئۆغلو ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، ئه‌و كاندیده‌ی دیاریده‌كه‌ن بە کۆدەنگی و رێککەوتنی سەرجەم لایەنەکان ده‌بێت.
رۆژی یه‌كشه‌ممه (22ـی كانوونی یه‌كه‌م/یه‌نایری 2023)، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا رایگه‌یاند، 14ـی ئایار/مایۆی 2023، هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی و په‌رله‌مانی له توركیا به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
وابڕیار بوو رۆژی 18ـی حوزه‌یران/یۆنیۆی 2023، هه‌ڵبژاردنه‌كان له توركیا ئه‌نجامبدرێن، سه‌باره‌ت به گۆڕینی واده‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانیش، ئه‌ردۆغان ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، ئه‌مه هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته نییه، به‌ڵكو ته‌نها گۆڕینی واده‌ی هه‌ڵبژاردنه و هۆكاره‌كه‌شی بۆ له‌به‌رچاوگرتنی واده‌ی تاقیكردنه‌وه‌كان له ناوه‌نده‌كانی خوێندنی وڵاته‌كه‌ی گه‌ڕانده‌وه.
سه‌رۆك كۆماری توركیا له‌میانه‌ی گوتارێكی ڤیدیۆیی تۆماركراو كه راگه‌یاندنه‌كانی وڵاته‌كه‌ی بڵاویانكرده‌وه، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، 60 رۆژ پێش ده‌ستپێكردنی هه‌ڵبژاردنه‌كان، واته له 10ـی ئادار/مایسی 2023، هه‌ڵمه‌ته‌كانی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن ده‌ستپێده‌كات.
به‌ڵام به‌هۆی بوومه‌له‌رزه به‌هێزه‌كه‌ی 6ـی ئه‌م مانگه كه بووه هۆی وێرانكردنی به‌شێكی زۆر له 10 شاری توركیا، به‌شێك له شیكه‌ره‌وه سیاسییه‌كانی ئه‌و وڵاته پێشبینی دواخستنی هه‌ڵبژاردنه‌كانیان كردووه، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا هیچ بڕیارێكی نوێ له‌وباره‌یه‌وه نه‌دراوه.