سوودانی: ئه‌و كاته‌ی وه‌زیر متمانه‌ی پێده‌به‌خشرێت نابێت په‌یوه‌ندی به هیچ هێزێكی سیاسییه‌وه بمێنێت
"ده‌بێت ته‌واوی رێنماییه‌كانی تایبه‌ت به پێكهاته‌ی خانه‌نشینان جێبه‌جێ بكرێن"

K24 – هه‌ولێر:
محه‌ممه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌و كاته‌ی وه‌زیر له په‌رله‌مان متمانه‌ی پێده‌به‌خشرێت، نابێت په‌یوه‌ندی به هیچ هێزێكی سیاسییه‌وه بمێنێت.
له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ (سێشه‌ممه 28ـی شوبات / فێبرایه‌ری 2023)، محه‌ممه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، رایگه‌یاند، هه‌ر وه‌زیرێك فشار و هه‌ڕه‌شه‌ی له‌سه‌ربێت، من لێره‌م.
ده‌شڵێت: "ئه‌و كاته‌ی وه‌زیر له په‌رله‌مان متمانه‌ی پێده‌به‌خشرێت، نابێت په‌یوه‌ندی به هیچ هێزێكی سیاسییه‌وه بمێنێت".
سوودانی دووپاتیكرده‌وه، كه هیچ ئاماژه‌یه‌ك بۆ بنبڕكردنی گه‌نده‌ڵی له وه‌زیره‌كان نابینم، ده‌بێت وه‌زیر، به‌رپرس و به‌ڕێوه‌به‌ره گشتییه‌كان به شێوه‌یه‌كی مه‌یدانی چاره‌سه‌ری گرفته‌كانی خه‌ڵك بكه‌ن.
له‌باره‌ی پرسی بێكاری و خزمه‌تگوزاری، سوودانی گوتی: "چاره‌سه‌ری بێكاری، هه‌ژاری، خزمه‌تگوزاری، بنبڕكردنی گه‌نده‌ڵی و چاكسازی ئابووری، له ئه‌وله‌وییه‌تی كاره‌كانی حكومه‌تی عێراقه".
جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه، ده‌بێت ته‌واوی رێنماییه‌كانی تایبه‌ت به پێكهاته‌ی خانه‌نشینان جێبه‌جێ بكرێن.