ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆیدا چه‌ند بڕیارێكی ده‌ركرد
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق به سه‌رپه‌رشتی محه‌ممه‌د شیاع سوودانی كۆبووه‌وه، تێیدا بڕیاردرا په‌ینی كشتوكاڵی له هه‌رێمی كوردستان و چه‌ند ده‌روازه‌یه‌كی دیكه هاورده‌بكرێت و داواش له فه‌رمانگه‌ی یاسایی سكرتارییه‌تی گشتی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق كرا، پڕۆژه یاسای ده‌زگای شه‌هید هه‌مواربكرێته‌وه.
محه‌ممه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆكی وه‌زیرانی عێراق له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیراندا ره‌زامه‌ندی نیشاندا، بۆ ئەوەی فەرمانگەی یاسایی ئەمینداریەتی گشتیی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، هەمواری یاسای دەزگای شەهیدان ژمارە 2ـی ساڵی 2016 ئامادەبکات، بەشێوەیەک کەسوکاری شەهیدانی پێشمەرگە و دەزگا ئەمنییەکانی ئەو ناوچانەی دەکەونە دەرەوەی هەرێمی کوردستان، یاساکە بیانگرێتەوە و هەموارەکە رەوانەی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران بکرێت.
هه‌روه‌ها ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆیدا رێگه‌ی دا به هاورده‌كردنی په‌ینی كشتوكاڵی (یۆریا و داب) له ده‌روازه‌كانی ته‌ربیل، زرباتییه، ئوم قه‌سر و هه‌رێمی كوردستان.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سوودانی رایگه‌یاند، هه‌ر وه‌زیرێك فشار و هه‌ڕه‌شه‌ی له‌سه‌ربێت، "من لێره‌م".
باسی له‌وه‌شكردبوو، ئه‌و كاته‌ی وه‌زیر له په‌رله‌مان متمانه‌ی پێده‌به‌خشرێت، نابێت په‌یوه‌ندی به هیچ هێزێكی سیاسییه‌وه بمێنێت.
سوودانی دووپاتیشیكرده‌وه، هیچ ئاماژه‌یه‌ك بۆ بنبڕكردنی گه‌نده‌ڵی له وه‌زیره‌كان نابینم، ده‌بێت وه‌زیر، به‌رپرس و به‌ڕێوه‌به‌ره گشتییه‌كان به شێوه‌یه‌كی مه‌یدانی چاره‌سه‌ری گرفته‌كانی خه‌ڵك بكه‌ن.
له‌باره‌ی پرسی بێكاری و خزمه‌تگوزاری، سوودانی گوتی: "چاره‌سه‌ری بێكاری، هه‌ژاری، خزمه‌تگوزاری، بنبڕكردنی گه‌نده‌ڵی و چاكسازی ئابووری، له ئه‌وله‌وییه‌تی كاره‌كانی حكومه‌تی عێراقه".
جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه، ده‌بێت ته‌واوی رێنماییه‌كانی تایبه‌ت به پێكهاته‌ی خانه‌نشینان جێبه‌جێ بكرێن.