کەریم عەلی: بەڕێوەبردنی داھات لە سنووری سلێمانی ناتەندروستە
"بەشێكی داھاتی گومرگەكانی سلێمانی بە قاچاغ دەڕوات

K24 – سلێمانی:
کەریم عەلی، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی رایدەگەیەنێت، لە سنووری سلێمانی ئیدارەدانی داھات ناتەندروستە، ئەوانەی بەرپرسن لە كۆكردنەوەی داھات وەك پێویست كۆی ناكەنەوە.
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند، بەشێكی داھاتی گومرگەكان بە قاچاغ دەڕوات، ئەمەش زیانی بە ھاووڵاتییان گەیاندووە.
له‌باره‌ی پڕۆژه ته‌واونه‌كراوه‌كانی سنووری پارێزگای سلێمانی، ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی گوتی: "به‌هۆی كێشه‌ی داراییه‌وه نزیكه‌ی هه‌زار پڕۆژه له‌و شاره‌دا وه‌ستاوه".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "له ئێستادا به‌ڵێنده‌رانیش پرۆژه ناگرنه‌وه تاكو كار بكه‌ن، چونكه ده‌زانن چاره‌نووسی به‌ڵێنده‌ره‌كانی پێشوو چی به‌سه‌رهاتووه".