د. ئاراس خۆشناو: هه‌نگاونان به‌ره‌و به ئه‌لیكترۆنی كردنی سیسته‌می دارایی باشترین رێگایه

K24 - هەولێر
پسپۆڕێكی دارایی و كارگێڕیی رایده‌گه‌یەنێت، هه‌نگاونان به‌ره‌و به ئه‌لیكترۆنی كردنی سیسته‌می دارایی و دروستكردنی "هه‌ژماری من" هه‌نگاوێكی دروست و بنه‌ڕه‌تی و باشه بۆ ژێرخانی ئابووریەکی بەهێز لە هەرێمی کوردستان.
د. ئاراس قادر خۆشناو، پسپۆڕی دارایی و كارگێڕی، له‌میانی بەشداریکردنی لە گەشتێکی هەواڵەکانی کوردستان24، راگه‌یاند: یه‌كێك له کەموكورتیه‌كانی سیسته‌می دارایی له كوردستان و عێراقیش به گشتی ئەوەیە هه‌مووشتێكمان به‌كاش بووه، ئه‌وه‌ش یه‌ك له هه‌ڵه گه‌وره‌كانی داراییه، بۆیه هه‌نگاونان به‌ره‌و به ئه‌لیكترۆنی كردنی سیسته‌می دارایی، دروستكردنی "هه‌ژماری من"، هه‌نگاوێكی دروست و بنه‌ڕه‌تییە.
گوتیشی: ئێستا "به‌گشتی ئه‌و وڵاتانه‌ی كارده‌كه‌ن یه‌كێك له مه‌رجه‌كانیان ئه‌وه‌یه، كار به سیسته‌می بانكی بكرێت، ئه‌مه‌ش هه‌م شه‌فافیه‌ت و بابه‌تی لێپرسینه‌وه و هه‌م به ئه‌لیكترۆنی كردنی كاره‌كان و كه‌مكردنه‌وه‌ی كاشه، ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌یه بچمه هه‌ر شوێنێك بتوانم ئه‌م كارته به‌كاربهێنم".
ئەو پسپۆڕەی دارایی و کارگێڕی، دەشڵێت: جگه له وڵاتی ئێمه و هه‌ندێك وڵاتی دیكه، ناتوانی له وڵاتان بڕێكی زۆر كاش به‌كار بهێنیت و لێت وه‌رناگیرێت".
جه‌ختیشی له‌وه‌كرده‌وه، هه‌روه‌ك سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان گوتی: "ده‌مانه‌وێت ژێرخانی ئابووریه‌كی به‌هێزمان هه‌بێت، یه‌ك له كێشه‌كانی ئێمه هه‌ڵگرتنی پاره‌یه، وه‌كو ئه‌وه‌ی زانیارییمان هه‌بێت عێراق 84 ترلیۆن دیناری چاپ كردووه زیاتر له 50 ترلیۆن په‌رش و بڵاوه لای خه‌ڵكه و 30 ترلیۆنیشی له ئاڵوگۆردا به‌كار ده‌هێنرێت، بۆیه مه‌ترسی له‌سه‌ر به‌كارهێنانی دراوی كاش هه‌یه، چونكه ره‌نگه له ماڵه‌وه تووشی سوتان و بزربوون و دزی كردن ببێته‌وه.
روونیشی كرده‌وه، "ئه‌گه‌ر بێت و ژماره‌ی ئه‌لیكترۆنی هه‌بێت، ده‌توانرێت سوود له‌و پارانه‌ی هاووڵاتیان وه‌ربگیرێت، هه‌م ده‌بێته داهات بۆ هاووڵاتی هه‌م ده‌بێته ئابووریه‌كی باش بۆ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و كاری زۆر گه‌وره‌ی پێی ده‌كرێت".
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، رۆژی سێشەممە 28/2/2023، ده‌ستپێكردنی دەستپێشخەریی هەژماری من-ی راگه‌یاند، کە بەرنامەیەکی گشتگیری داراییە بۆ فەرمانبەرانی کەرتی گشتی و خانەنشینان.
بەهۆی دەستپێشخەریی "هەژماری من"ـه‌وه فەرمانبەرانی کەرتی گشتی، خانەنشینان و هێزە ئەمنییەکان، بە شێوەیەکی پارێزراو و شەفاف و گونجاو لە رێگەی تۆڕێک لە ئامێری راکێشانی پارەوە ATM ،کە زیاتر لە هەزار بنکە لە تەواوی هەرێمی کوردستان دادەنرێن، دەتوانن دەستیان بە مووچەکانیان بگات.
هەروەها ئەم پڕۆژەیە ئاسانکاری دەکات بۆ دەستڕاگەیشتن بە خزمەتگوزارییە بانکییە مۆدێرنەکان، لەوانە قەرز، پاشەکەوتکردن و پارەدانی دیجیتاڵی.
بەدیجیتاڵکردنی پارەدان بۆ نزیکەی یەک ملیۆن فەرمانبەر، هێزە ئەمنییەکان و خانەنشینی حکومەتی هەرێم پشتبەستن بە مامەڵەی کاش کەمدەکاتەوە، کارایی حکومەت و شەفافیەتیش زیاتر دەکات.