تەرمی پێشمەرگەیەكی دێرین بە كوژراوی دۆزرایەوە

ھێزە ئەمنییەكان ھۆكارەكەیان ئاشكرا نەكردووە

K24 - گەرمیان

شەوی رابردوو پێشمەرگەیەكی دێرین لە ناحیەی رزگاری سەر بە قەزای كەلار كوژراوە و تا ئێستاش ھێزە ئەمنییەكانی ئەو ناوچەیە ھۆكاری كوشتنی ئەو پێشمەرگەیەیان ئاشكرا نەكردووە.

پەیامنێری كوردستان24 لە گەرمیان رایگەیاند: "بەیانی ئەمڕۆ تەرمی كەسێك بەناوی (ل. ج) لە ناحیەی رزگاری سەر بە قەزای كەلار دۆزرایەوە، شوێنی سێ گولەی بە جەستەیەوە دیارە، ئەو كەسە یەكێكە لە پێشمەرگە دێرینەكانی ناوچەكە".

پەیامنێرمان گوتیشی: "تا ئێستا ھێزە ئەمنییەكانی ناوچەكە ھیچ لێدوانێكی فەرمیان لەبارەی كوژرانی ئەو كەسە نەداوە و ھۆكاری كوشتنیشی دیارنەكراوە".

Fly Erbil Advertisment