گۆتێرێس: چه‌ند ساڵێكه عێراق خه‌ریكی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی شوێنه‌واره‌كانی خۆیه‌تی
"زۆر ئه‌سته‌مه بێیت بۆ ئه‌و مۆزه‌خانه و هه‌ست به‌وه نه‌كه‌یت كه ئێره شارستانییه‌تێكی زۆر گه‌وره بووه"

K24 – به‌غدا:
سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له مۆزه‌خانه‌ی به‌غداوه رایگه‌یاند، زۆر ئه‌سته‌مه بێیت بۆ ئه‌و مۆزه‌خانه و هه‌ست به‌وه نه‌كه‌یت كه ئێره شارستانییه‌تێكی زۆر گه‌وره بووه.
ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ئه‌مڕۆ (چوارشه‌ممه 1ـی ئادار / مارسی 2023) له به‌غداوه رایگه‌یاند، ئێمه لێره به‌وه گه‌یشتین، كه خه‌ڵك و كولتوورێكی جیاواز له عێراق له مێژووه‌وه تا ئێستا هه‌ن.
هه‌روه‌ها گوتی: "عێراق كولتوورێكی جوانی هه‌بووه، پێشتر ئه‌وروپییه‌كانیش هاتوونه‌ته ئێره، لێره‌وه شارستانییه‌ت به‌ره‌و جیهانه‌وه چووه".
باسی له‌وه‌شكرد، چه‌ند ساڵێكه عێراق خه‌ریكی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی شته كولتووری و شوێنه‌وارییه‌كانی خۆیه‌تی.
ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس، سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان شەوی رابردوو گەیشتە بەغدا و رایگەیاند: هیوادارم کاتی پێویستم هەبێت بۆ ئەوەی سەردانی کەمپی ئاوارەکانی هەرێمی کوردستان بکەم.
درەنگانی شەوی رابردوو سێشەممە (28ـی شوبات/فێرێوەری 2023)، ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس، سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە بەغدای پایتەخی عێراق و لەلایەن فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق پێشوازی لێ‌کرا.