به‌غدا.. حه‌لبووسی و گۆتێرێس تاووتوێی دۆسییه‌ی ئاواره‌كان ده‌كه‌ن

K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراقی جه‌خت له گرنگیی كۆتاییهێنان به دۆسییه‌ی ئاواره‌كان ده‌كاته‌وه.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی نوسینگه‌ی محه‌ممه‌د حه‌لبووسی، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، له كۆبوونه‌وه‌یدا له‌گه‌ڵ ئه‌نتۆنیۆ گۆتێرێس، ئه‌مینداری گشتیی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، گفتوگۆ له‌باره‌ی دۆسییه‌كانی هاوكاریی نێوده‌وڵه‌تی بۆ ئاواره‌كان، مافی مرۆڤ، یه‌كسانی و دۆخی هه‌نووكه‌یی ناوچه‌كه و جیهان به گشتی كرا.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا حه‌لبووسی جه‌ختی له گرنگیی كۆتاییهێنان به دۆسییه‌ی ئاواره‌كان كرده‌وه، به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی له دۆخێكی سه‌ختدا ژیان ده‌گوزه‌رێنن و داواشی له نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان كرد، بۆ ئه‌و پرسه هاوكاری عێراق بكه‌ن.
له به‌رامبه‌ریشدا گۆتێرێس ئاماده‌یی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانی بۆ هاوكاریكردنی عێراق له پرسه جیاوازه‌كاندا ده‌ربڕی.
ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس، سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان شەوی رابردوو گەیشتە بەغدا و رایگەیاند: هیوادارم کاتی پێویستم هەبێت بۆ ئەوەی سەردانی کەمپی ئاوارەکانی هەرێمی کوردستان بکەم.
درەنگانی شەوی رابردوو سێشەممە (28ـی شوبات/فێرێوەری 2023)، ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس، سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە بەغدای پایتەخی عێراق و لەلایەن فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق پێشوازی لێ‌کرا.