گۆتێرێس ئامانجی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ هه‌رێمی كوردستان ئاشكراده‌كات

K24 – هه‌ولێر:
وابڕیاره ئه‌مشه‌و سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌گرتووه‌كان بگاته هه‌ولێر و له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیشدا له به‌غدا ئامانجی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ هه‌رێمی كوردستان ئاشكراكرد.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه (1ـی ئادار/مارسی 2023)، ئه‌نتۆنیۆ گۆتێرێس، سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا له به‌غدا رایگه‌یاند، جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان و ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان له هه‌موو عێراقدا ده‌كه‌ینه‌وه.
هه‌روه‌ها سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان گوتی، "سەردانی هەولێر دەکەم و چاوەڕێی ئەوەم چاوم بە دەسەڵاتدارانی هەرێمی کوردستان بکەوێت، حکومەتی هەرێمی کوردستانیش هاندەدەم کار لەسەر گفتوگۆی رێکخراو، دامەزراوەیی و رێککەوتن بکات، بەتایبەتی لەبارەی پڕۆژە یاسای بودجەی فیدڕاڵی 2023، هەروەها یاسای نەوت و غاز، پڕۆسەی هەڵبژاردنی گشتی زامنکاری سەقامگیری و بەرهوپێشچوونە، چاوەڕێی هەڵبژاردنی هەرێمی کوردستانم کە دوا کەوتووە، هەروەها هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان لە عێراق، نەتەوەیەکگرتووەکان ئامادەیە پاڵپشتی لە دامەزراوەکانی هەڵبژاردن بکات لەگەڵ یۆنامی بۆ هاریکارییە تەکنیکییەکان."
سه‌باره‌ت به رێككه‌وتننامه‌ی شنگال، سكرێتری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان روونیكرده‌وه، "داواکارییەکانی نێردە تایبەتییەکەم دووپات دەکەم، بۆ جێبەجێ کردنی تەواوی رێککەوتنی شنگال، ئاسایشێکی سەقامگیر و بەڕێوبەرایەتییەکی یەکگرتوو کارێكی سەرەکییە".
هه‌روه‌ها گۆتێرێس ئاماژه‌ی به قوربانی ئێزدییه‌كاندا و گوتی، "قەرزاری ئێزیدییەکانی شنگالین بە چاککردنەوەی دۆخی ناوچەکە بۆ زامنکردنی حکومڕانییەکی باش و هاندانی دانیشتوان بۆ گەڕانەوەی شکۆمه‌ندانه بۆ شوێنه‌كانی خۆیان، دەمەوێت هاوخەمی خۆم بۆ ئێزیدییەکان دووپاتبکەمەوە کە بەرەنگاری نەهامەتییەکی زۆر بوون."