سوودانی: خوازیاری پشتگیری زیاتری نێودەوڵەتیین

K24 – ههولێر:
محەممەد شیاع سوودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق، رایدهگهیهنێت، سەردانی ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان، بۆ وڵاتەکەی بەرز دەنرخێنێت و ئاشكرایكرد، خوازیاری پشتگیری زیاتری نێودەوڵەتیین، بۆ رووبهڕوبوونهوهی ئاڵنگارییەکانی کەشوهەوا و چارەسەرکردنی دۆسییەی ئاوارەکان.
محەمەد شیاع سوودانی لەبارەی سەردانی ئەنتۆنیۆ گوتێرێس بۆ عێراق لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر نووسیویەتی: "سەردانی بەڕێز ئەنتۆنیۆ گوتێرێس بەرز دەنرخێنین و سوپاسی گوتەکانی دەکەین بۆ پشتگیریکردنی عێراق".
سوودانی سەردانەکەی گوتێرێسی بە دەرفەتێک لە قەڵەمداوە بۆ دووپاتکردنەوەی ستراتیژی خۆی لە بواری چاکسازیی و نووسیوویەتی: "سەردانەکە" بۆنەیەک بوو بۆ ئەوەی ستراتیژی خۆمان لە بواری چاکسازی و گەشەپێدان وبەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی دووپاتبکەینەوە".
سەرۆکوەزیرانی عێراق، محەممەد شیاع سوودانی هەروەها نووسیویەتی: "خوازیاری پشتگیری زیاتری نێودەوڵەتیین بۆ رووبهڕوبوونهوهی ئاڵنگارییەکانی کەشوهەوا و چارەسەرکردنی دۆسییەی ئاوارەکان".
ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس، سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان شەوی رابردوو گەیشتە بەغدا و رایگەیاند: هیوادارم کاتی پێویستم هەبێت بۆ ئەوەی سەردانی کەمپی ئاوارەکانی هەرێمی کوردستان بکەم.
درەنگانی شەوی رابردوو سێشەممە (28ـی شوبات/فێرێوەری 2023)، ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس، سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە بەغدای پایتەخی عێراق و لەلایەن فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق پێشوازی لێکرا.
نثمن زيارة السيد @antonioguterres ونشكره على كلماته في دعم العراق، كانت مناسبة للتأكيد على استراتيجيتنا في الإصلاح والتنمية ومكافحة الفساد.
— محمد شياع السوداني (@mohamedshia) March 1, 2023
نتطلع لمزيد من الدعم الأممي لمواجهة التحديات المناخية ومعالجة ملف النازحين. pic.twitter.com/ccPyX21kr0