رێواز فایەق: هەڵبژاردن بابەتێكی نیشتیمانییە و دەبێت بكرێت
"ئامادەكاریی بۆ هەڵبژاردن كاری لە پێشینەمانە"

K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، ئامادەكاریی بۆ هەڵبژاردن كاری لە پێشینەمانە و هەڵبژاردن بابەتێكی نیشتیمانییە و دەبێت بكرێت.
رێواز فایەق، سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌نووسی رایگه‌یاند، بە راوێژ لە گەڵ ھێز و لایەنە سیاسییەكان كاری لە پێشینەی پەرلەمانی كوردستان، ئامادەكارییە یاساییەكانی ھەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستانە.
رێواز فایەق گوتیشی، ھەڵبژاردن بابەتێكی نیشتمانییە و دەبێت ھەموو ھێزە سیاسییەكان متمانەیان بە ھەڵبژاردن ھەبێت.
دوای كۆبوونه‌وه‌ی هه‌ردوو ده‌زگای هه‌ڵبژاردنی پارتی و مه‌كته‌بی هه‌ڵبژاردنی پارتی له هه‌ولێر، بڕیاریاندا له‌سه‌ر ئاستی ده‌زگای هه‌ڵبژاردنه‌كانیان به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی دیكه گفتوگۆی زیاتربكهن.
پێشتریش په‌یامنێری كوردستان24 ئاشكرایكردبوو، له كۆبوونه‌وه‌ی پارتی و یه‌كێتی له‌سه‌ر ئاستی ده‌زگای هه‌ڵبژاردن له‌سه‌ر چوار خاڵ رێككه‌وتوون كه بریتین له:
- هەڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان به چوار بازنه ئه‌نجامبدرێت.
- شێوازی هەڵبژاردن نیوە بە لیستی کراوە و نیوە بە لیستی داخراو بێت.
- ژمارەی کورسی بازنەکان لەسەر بنەمای ئاماری وەزارەتی بازرگانی عێراق بێت.
- هەماهەنگی لەگەڵ کۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق بکرێت بۆ سوودوەرگرتن لە لیستی تۆماری دەنگدەران.