ته‌مه‌نی لاشه‌ی مۆمیاكراوێك 800 ساڵه و له‌بری قه‌رز وه‌رگیراوه

K24 – هه‌ولێر:
له وڵاتی پیرۆ پۆلیسێك لاشه‌یه‌كی مۆمیاكراوی ته‌مه‌نی 800 ساڵه بۆ لێخۆشبوو‌ن ده‌داته خاوه‌ن قهرزهكهی و دوای ده‌یان ساڵیش پۆلیس ده‌ستی به‌سه‌ردا ده‌گرێته‌وه.
پۆلیسی پیرۆ له چه‌ند رۆژی رابردوودا ده‌ستیان به‌سه‌ر لاشه‌یه‌كی مۆمیاكراو له‌ناو جانتایه‌كی دیلیڤه‌ری بۆ پاراستنی كه‌لوپه‌لدا گرتووه، كه ته‌مه‌نی مۆمیاكه له‌نێوان 600 بۆ 800 ساڵه، كه‌ماوه‌ی سێ ده‌یه‌یه له‌ماڵێكدا هه‌ڵگیراوه.
به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته ئاماژه‌یان به‌وه‌كردووه، گه‌نجێك به‌ناوی خۆلیۆ سیزار بێرمیخۆیه، ته‌مه‌ن 26 ساڵ، ده‌ستگیركراوه و بۆ لێكۆلینه‌وه ره‌وانه‌ی دادگا كراوه، كاتێك ئه‌و پارچه شوێنه‌واره گرنگه له ماڵه‌كه‌یدا دۆزراوه‌ته‌وه.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه، وه‌زاره‌تی رۆشنبیریی پیرۆ رایگه‌یاندووه،ئه‌و لاشه مۆمیاكراوه پێشبینی ده‌كرێت پیاو بێت و له چیاكانی ئیندێس به‌دووری 1300 كیلۆمه‌تر له باشووری رۆژهه‌ڵاتی لیمای پایته‌خت دۆزرابێته‌وه،پێشبینی ده‌كه‌ن ته‌مه‌نی له‌نێوان 600 بۆ 800 ساڵ ده‌بێت.
خۆلیۆ سیزار بهرۆژنامهنووسێكی راگه‌یاندووه، له‌خۆشه‌ویستیان ناوی له مۆمیاكه نابوو"خوانیتا" بۆماوه‌ی نزیكه‌ی 30 ساڵه له‌ماڵه‌كه‌ی دا هه‌ڵگیراوه، كه پێشتر باوكی له‌بری قه‌رز له پۆلیسێك وه‌ریگرتووه.
ئه‌و گه‌نجه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، "له‌ماڵه‌وه له ته‌نیشت خۆیدا ده‌یخه‌واند و ببووه هاوڕێی رۆحی".
هه‌روه‌ها وه‌زراه‌تی رۆشنبیری پیرۆ باسی له‌وه‌شكردووه، له‌رێگه‌ی شیكارییهوه بۆیان ده‌ركه‌وتووه، ئه‌و كه‌سه‌ی مۆمیاكراوه ته‌مه‌نی نزیكه‌ی 45 ساڵانه و هه‌موو رێكاره‌كانیان بۆ پاراستنی گرتووه‌ته‌به‌ر.
گه‌نجه پیرۆییهكه باسی له‌وه‌شكردووه، نیازی ئه‌وه‌ی هه‌بووه بیبه‌خشێته مۆزه‌خانه‌ی نیشتمانی وڵاته‌كه‌ی، به‌ڵام سه‌ره‌تا ویستوویه‌تی به هاوڕێكانی نیشانبدات، بۆیه له‌ناو ئه‌و جانتایه‌دا هه‌لیگرتووه.