عادل باخه‌وان: هاتنی گۆتێرێس بۆ هه‌رێمی كوردستان بۆ ئه‌وه بوو كه بڵێن ئێمه له‌م قۆناغه‌دا به‌جێتان ناهێڵین

K24 - هەولێر:
له‌باره‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی ئه‌نتۆنیۆ گۆتێرێس سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ عێراق و هه‌رێمی كوردستان، به‌ڕێوه‌به‌ری ناوه‌ندی فه‌ره‌نسی بۆ توێژینه‌وه له‌سه‌ر عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، گۆتێرێس له چركه‌ساتێك ئه‌و سه‌ردانه ده‌كات، كه كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی هاوشێوه‌ی سه‌رده‌مانی سه‌ره‌تای دوو هه‌زاره‌كانی له عێراق نییه، ئه‌مه وایكردووه، عێراقییه‌كان تووشی بێبه‌شبوون ببنه‌وه، چونكه هاوكێشه و رووداوه جیهانییه‌كان گۆڕاون.
عادل باخه‌وان به‌ڕێوه‌به‌ری ناوه‌ندی فه‌ره‌نسی بۆ توێژینه‌وه له‌سه‌ر عێراق، به ژووری هه‌واڵی كوردستان24ـی راگه‌یاند، پێشتر ئه‌مه‌ریكا 120 هه‌زار سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكی له عێراق هه‌بوو، به‌و هیوایه‌ی كه مۆدیڵێك بۆ رۆژهه‌لاتی ناوه‌ڕاست له‌و وڵاته‌وه پیشان بدات، دواتر نه‌یانتوانی و شكستیان هێنا.
هه‌روه‌ها عادل باخه‌وان گوتی: "ئه‌مه‌ریكییه‌كان له عێراق چوونه ناو جه‌نگی ئه‌لقاعیده، پاشان له 2011 كشانه‌وه، دوای سێ ساڵ به‌هۆی جه‌نگی داعش گه‌رانه‌وه، ئێستا ئه‌و رووداوانه كۆتاییانهات و ئه‌وان به جه‌نگی ئۆكرانیاوه خه‌ریكن، هاتنی گۆتێرێس بۆ هه‌رێمی كوردستان بۆ ئه‌وه بوو كه بڵێن، ئێمه له‌م قۆناغه‌دا به‌جێتان ناهێڵین.
باخه‌وان ئه‌وه‌شی روونكرده‌وه، گۆتێرێس ته‌واوی سه‌ركرده‌كانی عێراق و هه‌رێمی كوردستانی بینی، ئاگای له ورد و درشتی رووداوه‌كانی عێراق و هه‌رێمی كوردستانه، هاتنی گۆتێرێس بۆ كوردستان بۆ ئه‌وه‌یه، فشار بخاته‌سه‌ر پارتی و یه‌كێتی، تاكو گرفته‌كانیان چاره‌سه‌ر بكه‌ن".
ئه‌و توێژه‌ره هۆشداری ده‌دات، كه ئه‌گه‌ر ده‌سته‌بژێری سه‌ركرایه‌تی سیاسی هه‌رێمی كوردستان به‌رپرسانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و دۆخه نه‌كه‌ن و رێك نه‌كه‌ون، یاخوود بێباكانه له‌سه‌ردانه‌كه‌ی سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان تێنه‌گه‌ن، ده‌كه‌ونه به‌ر به‌رپرسیارێتی مێژوویی.