رووداوی داڵاس، ترامپ و كلینتۆن ده‌خاته ژێر تاقیكردنه‌وه
شرۆڤه‌كردنێكی مێژوویی رووداوه‌كانی ئێستایه بۆ گۆڕینی ده‌سه‌ڵات

K24 – هه‌ولێر
چه‌ند كاتژمێر پاش رووداوی داڵاس كه 12 پۆلیس كه‌وتنه به‌ر ته‌قه‌ی نیشانه‌شێكنه‌كان و پێنجیان كوژران، دۆناڵد ترامپ پاڵێواری كۆمارییه‌كان و ركابه‌ره‌كه‌ی هیلاری كلنینتۆن پاڵێوراوی دیموكراته‌كان كه‌مپه‌ینی هه‌ڵبژاردنیان هه‌ڵوه‌شاند و ئارامییه‌كی گه‌وره باڵی به‌سه‌ر هه‌ژماره‌كانیان له تویته‌ر كێشا.
ته‌قه‌ی شاری داڵاس، رووداوێكی تر به وه‌رزی سیاسی 2016 ئه‌مریكا زیادكرد، كه كلینتۆن و ترامپ هه‌وڵی دۆزینه‌وه‌ی وه‌ڵامێكی دروست ده‌ده‌ن بۆ هێرشه تیرۆریستییه‌كانی ده‌ره‌وه، ته‌قه‌كردنه‌كانی ناوخۆ و خۆپیشاندانه‌كانی دژی كوژرانی هاوڵاتیانی ره‌ش پێست له لایه‌ن پۆلیسه‌وه.
به‌پێی راپرسییه‌كان، تۆماركردنی راسته‌خۆی توندوتیژی به ته‌له‌فۆن و چه‌ندین جار په‌خشكردنیان له شاشه‌ی كه‌ناڵه هه‌واڵییه‌كان بووه هۆی ئه‌وه‌ی كه هاوڵاتیانی ئه‌مریكا سه‌باره‌ت به ژیانی شه‌خسی خۆیان هه‌ست به ترس بكه‌ن.
ئه‌وه بیرهێنانه‌وه‌ی ساڵی 1968 ـه، كاتی كه رێبه‌ری مافی سڤیل، مارتین لوتێر كینگ و پاڵیوراوی دیموكراته‌كان بۆ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا رۆبێرت كێنێدی له‌میانه‌ی ئالۆزییه‌كانی خۆپیشاندانی دژی شه‌ڕی ڤیتنام و هه‌ڵاواردنی نه‌ژادی تیرۆر كران.
مێژونووس، دۆگلاس برینكلی رایگه‌یاند: "كرده‌وه‌ی وه‌حشیانه‌ی توندوتیژیی چه‌ك و هه‌روه‌ها ریزبه‌ندكردنی سیاسی له ناو خه‌ڵك ده‌بینین. له ماوه‌ی هه‌ر 48 كاتژمێرێكدا، هه‌ندێ رووداوی وه‌حشتناك روو ده‌ده‌ن، كه هۆشیاریمان به‌ره‌و ره‌هه‌ندێكی نوێ ده‌به‌ن."
رووداوه‌كانی بوونه هۆی دوورخستنه ده‌سه‌ڵاتداران
له مێژوودا، چه‌ندین جار، رووداوه‌كان بوونه هۆی دوورخستنه‌وه‌ی پارته سیاسییه‌كان له ده‌سه‌ڵات. به‌هۆی قه‌یرانی به دیلگرتنی دیپلۆماته‌كانی ئه‌مریكا له ئێران، پاڵێوراوی كۆمارییه‌كان رۆناڵد ریگان شكستی به جیمی كارتێری دیموكرات هێنا كه بۆ ماوه‌ی چوار سه‌رۆك بوو. ئۆباما به‌هۆی رووخانی ئابووریی ئه‌مریكا له ساڵی 2008، به‌سه‌ر جۆن مه‌كینی پاڵێوراوی كۆمارییه‌كانی به‌سه‌ر كه‌وت.
به‌ڵام له‌وانه‌یه ئه‌و دۆسیه بۆ ترامپ سه‌ر نه‌گرێت كه هێشتا بۆ قه‌ناعه‌ت پێ هێنان به زۆرینه‌ی ئه‌مریكا به‌ده‌ست زۆر كێشه‌وه ده‌ناڵێنێت.
ترامپ له یه‌كه‌م كاردانه‌وه به‌رامبه‌ر رووداوی داڵاس رایگه‌یاند له ره‌وشه‌كه تێده‌گات و به‌پێچه‌وانه‌ی لێدوانه گاڵته‌ئامێزه‌كانی پێشوو، كه ره‌خنه‌ی زۆری به‌دوای خۆیدا ده‌هێنا، لێدوانێكی جیدی دا.
له لێدوانی ترامپدا هاتووه: " نه‌ته‌وه‌كه‌مان زۆر دابه‌ش بووه، زۆرێك له خه‌ڵكی ئه‌مریكا هه‌ست به له‌ده‌ستدانی هیوا ده‌كه‌ن. تاوانكاری زیان به زۆرێك له هاوڵاتیان گه‌یاندووه. ناكوكی نه‌ژادی خراپتر بووه، نه‌ك باشتر، ئه‌وه خه‌ونی ئه‌مریكا نییه كه هه‌موومان بۆ منداڵه‌كانمان ده‌خوازین."
هه‌روه‌ها باس له گۆڕانی ره‌وشه‌كه ده‌كات و د‌ڵێت: "ئێستا كاتی هاتووه، له‌وانه‌یه زیاتر له هه‌ر كاتێكی تر، بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كی به‌هێز، عیشق و دڵسوزی. به‌سه‌ر ئه‌و تراژدییانه زاڵ ده‌بین."
كلینتۆن له به‌رنامه‌یه‌كی ته‌له‌فزیۆنی CNN رایگه‌یاند ته‌واوی ژیانی بۆ هه‌وڵدان بۆ نه‌هیشتنی جیاوازی نه‌ژادی ته‌رخان ده‌كات. لێداونی كلینتۆن پاش كوژرانی دوو ره‌شت پێست له لایه‌ن پۆلیسه‌وه هات كه داوا له سپی پێستانی وه‌ك خۆی ده‌كات خۆیان له شوێنی خێزانه ئه‌فریقی و ئه‌مریكییه‌كان دابنێن، كه هه‌موو كاتێك له چوونی منداڵه‌كانیان بۆ هه‌ر شوێنێك ده‌ترسن.