پشكنین بۆ ئه‌و هاووڵاتییه فه‌ره‌نسییه ده‌كرێت كه پارساڵ له ناوه‌ندێكی رۆشنبیری سێ كوردی كوشت
K24 - هەولێر:
دوای ئه‌وه‌ی له مانگی كانوونی یه‌كه‌می پار ساڵ، هاووڵاتییه‌كی فه‌ره‌نسی ته‌قه له ناوه‌ندێكی رۆشنبیری كورد له پاریس ده‌كات و سێ هاووڵاتی كورد به‌هۆیه‌وه گیانله‌ده‌ستده‌ده‌ن، راپۆرتێكی پزیشكی كه دوێنێ بڵاوكرایه‌وه، ده‌ریده‌خات ناوبراو نه‌خۆشی ناته‌واوی كه‌سایه‌تی هه‌یه و كاریگه‌ری جیاكاری له نێوان مرۆڤه‌كانیش به‌سه‌ریدا زاڵه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی رۆژنامه‌ی (لۆ بازیان)ـی فه‌ره‌نسی، دوو پزیشكی ده‌روونی پشكنینیان بۆ ویلیا‌م مالی ئه‌و هاووڵاتییه فه‌ره‌نسییه ده‌كه‌ن، كه له مانگی كانوونی یه‌كه‌می پارس ساڵ ته‌قه له ناوه‌ندێكی رۆشنبیری كوردی له پاریس ده‌كات و به‌هۆیه‌وه سێ هاووڵاتی كورد گیانیان له‌ده‌ستدا، ده‌ركه‌وتووه، ناوبراو نه‌خۆشییه‌كی عه‌قڵی وای نییه كه شایانی باسكردن بێت، به‌ڵام له پشكنینه‌كان ده‌ركه‌وتووه، ناته‌واوی له كه‌سایه‌تی مالی هه‌یه و جیاكاری له‌نێوان مرۆڤه‌كاندا ده‌كات.
ئه‌و رۆژنامه فه‌ره‌نسییه ئه‌وه‌شی باسكردووه، كاریگه‌رییه‌كانی جیاكاری به‌سه‌ر ئه‌و هاووڵاتییه فه‌ره‌نسییه‌دا، زاڵه.
رۆژی 23ـی كانوونی یه‌كه‌می 2022، ویلیا‌م مالی (تەمەن 69 ساڵ) لە پاریس، بە چەکەوە هێرشیکردە سەر ئارایشتاگەیەک و ناوەندی کولتووری (ئەحمەد کایا) له پاریس، لە ئەنجامدا سێ هاووڵاتی کورد کوژران و سێ کەسی دیکەش برینداربوون، دواتریش هێرشکارەکە دەستگیرکرا.
پێشتریش داواکاری گشتی پاریس له‌مباره‌یه‌وه رایگەیاندبوو، ئەو پزیشکەی چارەسەری هێرشكارەکەی کردووە ده‌ڵێت: "دۆخی تەندروستی باش نییە و ناکرێ دەستگیربکرێت، بەوهۆیەوە رێكکارەکانی دەستگیرکردنی راگیراون و هێرشكارهكهش گواستراوەتەوە بۆ یەکەیەکی چارەسەری دەروونی".