وەزیرانی دەرەوەی ئۆكرانیا و ئەمه‌ریکا پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجامدا
K24 - هه‌ولێر:
وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی ئۆكرانیا و ئه‌مه‌ریكا په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنییان ئه‌نجامدا و "كۆبوونه‌وه‌كانی لووتكه‌ی جی 20"ـیان تاوتوێكرد.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی (3ـی ئادار/مارسی 2023)، دمیترۆ کولێبا، وەزیری دەرەوەی ئۆکراینا رایگەیاند، پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی لەگەڵ ئانتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ئەنجامداوە.
کولێبا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر وردەکاری پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی ئاشکرا کرد و رایگەیاند، "بلینکن دەربارەی کۆبوونەوەکانی لووتکەی G20 لە هیندستان، زانیاری پێداوە."
گوتیشی، "بەوردی باسی ئەو هەنگاوانەمان کرد کە بۆ پێکهێنانی دادگایەکی تایبەت دژ بە هێرشەکانی سەر ئۆکراینا گرتووماننەتەبەر. ئامانجی ئایندەشمان ئەوەیە بەرپرسیارییەتییەکان بخەینە ئەستۆی حکوومەتی مۆسکۆ. هەماهەنگیی و هەوڵە هاوبەشەکانمان رۆڵێکی زۆر گرنگیان لەم بابەتانەدا هەیە".