روونكردنه‌وه له‌باره‌ی گیانله‌ده‌ستدانی منداڵێك له سنووری ئیداره‌ی راپه‌ڕین ده‌درێت

K24 – هه‌ولێر:
دوای ئه‌وه‌ی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ هه‌ینی ته‌رمی منداڵێك ده‌گه‌یه‌ندرێته نه‌خۆشخانه‌ی قه‌ڵادزێ كه شوێنه‌واری فیشه‌ك به‌سه‌ر جه‌سته‌یه‌وه بووه، پۆلیسی راپه‌ڕین روونكردنه‌وه له‌باره‌ی ئه‌و رووداوه ده‌دات و به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا هۆكاری راستی رووداوه‌كه روون نییه.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له پۆلیسی راپه‌ڕین به كوردستان24ـی راگه‌یاند، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ هه‌ینی (3ـی ئادار/مارسی 2023)، ته‌رمی منداڵێك كه دانیشتووی گوندی گوڵانی ناحیه‌ی هه‌ڵشۆیه له سنووری ئیداره‌ی راپه‌ڕین، گه‌یه‌ندرایه نه‌خۆشخانه‌ی قه‌ڵادزێ كه شوێنه‌واری فیشه‌ك به جه‌سته‌یه‌وه دیاربووه و بۆ لێكۆڵینه‌وه له هۆكاری ئه‌و رووداوه‌ش ته‌رمه‌كه ره‌وانه‌ی پزیشكی دادی سلێمانی كراوه.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه، شۆڕش ئیسماعیل، گوتەبێژی پۆلیسی راپەڕین بە کوردستان24ـی راگەیاند، کەسوکاری حاجی سلێمان ئاژەڵدارن و کاتێک قسەیان بۆ پۆلیس کردووە گوتوویانە لە نه‌خۆشخانه‌ی قەڵادزێ پێیان گوتوون فیشەک بەر سەری کوڕەکەتان کەوتووە دەنا ئێمە نەمان زانیووە فیشەک بەر سەری کەوتووە .
گوتەبێژی پۆلیسی راپه‌ڕین ئاماژەی بەوەشکرد، لەسەر رووداوەکە تائێستا کەس دەستگیرنەکراوە و تەرمی منداڵە تەمەن حه‌وت ساڵانه‌كه‌یان رەوانەی پزیشکی دادی سلێمانی کردووه و دۆسیه‌ی لێکۆڵینەوەیان کردووه‌تەوە و هه‌رکاتێک ئەنجامی راپۆرتی پزیشکی ده‌ربچێت رێکاره یاساییه‌كان دەگرنەبەر.