دادگایه‌كی فه‌ره‌نسا سزای 10 ساڵ زیندانیكردن به‌سه‌ر ژنێكدا ده‌سه‌پێنێت

K24 - هه‌ولێر:
دادگای تاوانی تایبه‌ت له فه‌ره‌نسا، سزای 10 ساڵ زیندانیكردنی به‌سه‌ر ژنێكی فه‌ره‌نسی دا سه‌پاند، كه بۆ ماوه‌ی پێنج ساڵ له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی رێكخراوی داعش دا ژیانی به‌سه‌ر بردووه.
ئاماندی لی كۆزی ته‌مه‌ن 32 ساڵ، كه خه‌ڵكی پاریسی پایته‌ختی فه‌ره‌نسایه، رۆژی هه‌ینی (4ـی ئادار/مارسی 2023)، له دانیشتنی دادگادا دانی به‌وه دانا، كه ویستوویه‌تی له سووریا خۆی بته‌قێنێته‌وه و "به‌شه‌هیدی" بمرێت.
بنیامن چێمبهر، پارێزه‌ری داواكاری گشتیی پاریس هه‌ندێك وێنه‌ی پێشكه‌شی دادگا كرد، كه مێژووه‌كه‌یان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌یلوولی ساڵی 2014 له سووریا و تێیدا ئه‌و ژنه به‌چه‌كه‌وه له‌گه‌ڵ سێ كه‌س ده‌رده‌كه‌وێت. له وێنه‌یه‌كی دیكه‌شدا له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی ده‌رده‌كه‌وێت، كه به پشتێنه‌ی بۆمب برێژكراوهوه زه‌رده‌خه‌نه ده‌كات.
له‌وه‌ڵامی پرسیاری دادگادا، له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی چۆن هاوسه‌ره‌كه‌ی ناسیوه؟ ئاماندی گوتی، "له ئینته‌رنێتدا به‌دوای كه‌سێكدا گه‌ڕام، له‌فه‌یسبوك ئهبومهقاس-م ناسی". ده‌شڵێت، هه‌وڵی داوه لانیكه‌م دووكچ رازی بكات بۆ ئه‌وه‌ی بچنه سووریا و هه‌ر له‌نێو دادگاكه‌دا به‌گریانه‌وه داوای لێبووردنی كرد.
گوتیشی، به‌هۆی گه‌مژه‌كانی وه‌كو ئه‌وه‌وه كچان ده‌چن بۆ سووریا و ئه‌وانه‌ی ده‌چنه ئه‌و وڵاته تووشی ده‌ستدرێژی سێكسی ده‌بنه‌وه.
ئه‌و روونیشیكرده‌وه، "له‌پێناو ئایندهی كوڕه‌كه‌مدا بڕیارم دا له‌ساڵی 2018 خۆم راده‌ستی هێزه كوردییه‌كان بكه‌م."
هه‌ر له‌وباره‌وه، لۆران راڤیۆ، سه‌رۆكی دادگاكه له كاتی دانیشتنه‌كه‌دا گوتی: لی كوز هه‌وڵی باشبوونی داوه، به‌ڵام پێویستی به به‌رده‌وام بوونه.
ئاماندین لی كۆز له ته‌مه‌نی 23 ساڵیدا موسڵمان بووه، دواتر دایك و باوكی له‌به‌ر موسوڵمانبوونهكهی ده‌ریان كردووه. هه‌ر له‌و ته‌مه‌نه‌دا و پێش ئه‌وه‌ی ببێته موسوڵمان كاری مۆدێلی و كاری فرۆشتنی كردووه.