چه‌قی چالاكییه‌كانی بوومه‌له‌رزه له عێراق دیاریكرا
"مانگی رابردوو 18 بوومه‌له‌رزه له عێراق تۆماركراوه"
K24 - هه‌ولێر:
ده‌سته‌ی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی عێراق ئاشكرای ده‌كات، مانگی رابردوو 18 بوومه‌له‌رزه له عێراق روویداوه و چه‌قه‌كه‌شی پارێزگای نه‌ینه‌وا بووه.
به گوێره‌ی لێدوانێكی سه‌میره ره‌زا خه‌ڵه‌ف به‌ڕێوه‌به‌ری تۆماری بوومه‌له‌رزه، له ده‌سته‌ی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی عێراق، بۆ میدیای فه‌رمی عێراق، مانگی (شوبات / فێبرایه‌ر)ـی رابردوو، 18 بوومه‌له‌رزه له عێراق تۆماركراوه، كه 11 یان له‌ناوخۆ و 5 بوومه‌له‌رزه‌ی دیكه له ئێران و هه‌روه‌ها دوو بوومه‌له‌رزه‌ی دیكه‌ش له توركیا تۆماركراون.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، گوڕی ئه‌م بوومه‌له‌رزانه له‌نێوان 1.7 تا 4.8 پله‌ی رێخته‌ر بووه، قوڵایی بوومه‌له‌رزه‌كانیش له‌نێوان 5 تا 23 كیلۆمه‌تر بووه.
ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌ره روونیشكرده‌وه، چه‌قی چالاكییه‌كانی بوومه‌له‌رزه له عێراق، له پارێزگای نه‌ینه‌وایه، كه له‌مانگی رابردوو شه‌ش بوومه‌له‌رزه له‌وێ تۆماركراوه، جیا له‌وه‌ش پارێزگای میسان دوو بوومه‌له‌رزه و كه‌ركووك و ئه‌نباریش یه‌ك بوومه‌له‌رزه‌ی تێدا روویداوه، جگه له‌وه‌ش هه‌شت بوومه‌له‌رزه‌ی دیكه له‌ناوچه سنوورییه‌كانی عێراق له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له توركیا و ئێران تۆماركراون.