بەردەڕەش: دوو گەشتیاری عەرەب خنكان

K24 - به‌رده‌ڕه‌ش:
دوو گەشتیاری خەڵکی شاری موسڵ لەنێو رووباری خازر لە نزیک گوندی سێکانی خنکان.
عه‌قید ئیبراهیم فەریق بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی ئاکرێ و بەردەڕەش، بە کوردستان24ـی راگەیاند، ئه‌مڕۆ (شه‌ممه 4ـی ئادار / مارسی 2023)، ئاگادارکراینەوە کە دوو گەشتیاری عەرەبی خەڵکی موسڵ، لەنێو رووباری خازر لەنزیک سەنتەری قەزای بەردەڕەش خنکاون.
هه‌روه‌ها گوتی: "تاکو ئێمە گەیشتینە شوێنی رووداوه‌كه، تەرمەکانیان لەلایەن کەسەکارییانەوە ده‌رهێنرابوون".
ناوبراو گوتیشی: "ئەو دوو کەسەی خنکاون پوور و برازان، بە ناوەکانی شوکری محه‌ممه‌د تەمەن هه‌شت ساڵ و ئیمان سه‌عدی تەمەن 27 ساڵ".
گوتیشی: "به‌هۆی ئەوەی کە ئەوان خەڵکی موسڵ بوونە و شوێنی خنکانییان نزیکبوو لە موسڵ و ناحییەی باشیک، یەکڕاست تەرمەکانیان گواستراونەتەوە بۆ پزیشکی دادی موسڵ".
بەپێی زانیارییەکانی بەرگری شارستانی، ئەم ساڵ ئەوە یەکەم حاڵەتی خنکانە لەو سنوورە تۆماردەکرێت.