نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی كازمی: سه‌دان فه‌رمانبه‌ر به‌هۆی كاركردنیان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی پێشوو ده‌ركراون

K24 - هه‌ولێر:
دەسەڵاتی دادوەری عێراق فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ هه‌ریه‌ك له، وه‌زیری دارایی، به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌ت، سكرتێری سه‌رۆكی حكومه‌ت و راوێژكاری سیاسی سه‌رۆكی حكومه‌ت، له حكومه‌تی پێشووی عێراق ده‌ركرد، نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی عێراق راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه، تێیدا هاتووه، ئه‌وه‌ی ده‌كرێت نمایشێكی میدیاییه و بۆ ونكردنی تۆمه‌تباره سه‌ره‌كییه‌كان.
نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ئه‌مڕۆ (شه‌ممه 4ـی ئادار / مارسی 2023)، راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه، تێیدا هاتووه: ئه‌وه‌ی ده‌كرێت ئاراسته‌یه‌كی سیاسییه، بۆ لێدانی هه‌موو كه‌سانه‌یه كه له‌گه‌ڵ حكومه‌تی پێشووی عێراق كاریانكردووه.
هه‌روه‌ها له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی كازمیدا ئاماژه به‌وه‌شكراوه، سه‌دان فه‌رمانبه‌ری ده‌وڵه‌ت، دووچاری دوورخستنه‌وه و ده‌ركردن هاتوونه‌ته‌وه، ته‌نیا هۆكاره‌كه‌ی كاركردنیانه له‌گه‌ڵ حكومه‌تی پێشوو.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، عێراقییه‌كان ئه‌وه ده‌زانن، حكومه‌ته‌كه‌ی كازمی، به‌رده‌وام داوایكردووه وردبینی له دۆسییه‌ی باج بكرێ.
دووپاتیشیكرده‌وه، دوای لێكۆڵینه‌وه، گه‌نده‌ڵییه‌كه‌ی دۆسییه‌ی باج له عێراق ئاشكرابوو، تاوانبارانیش دران به دادگا، ئه‌وانه‌ی ئێستا به دڵی خۆیان به بێ لێكۆڵینه‌وه تۆمه‌تبار ده‌كرێن، هیچ په‌یوه‌ندییان به دۆسییه‌ی باجه‌وه نییه، به‌ڵگه‌ی دیاره كه پاڵنه‌ری سیاسی له پشته‌وه‌یه.