خوێندنەوەی دووەم بۆ هەمواری یاسای هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان كرا

K24 - هه‌ولێر:
دواى دووجار دواخستن، دواجار ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق خوێندنه‌وه‌ی دووه‌می بۆ هه‌مواركردنه‌وه‌ی پرۆژە یاسای هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان كرد.
له كاردانه‌وه‌كانیشدا، تشرینییەکان هەڕەشەی گەڕانەوەی بۆ خۆپیشاندانەکان دەکەن ئەگەر ئەو یاساییە تێپەڕێندرێت، فراكسیۆنی پارتیش له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق جه‌خت له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، پارتی جەماوەری خۆی هەیە و کێشەی لە چۆنیەتی دابەشکردنی بازنەكانی هەڵبژاردن نییه.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه (4ـی ئادار/مارسی 2023) بەئامادەبوونی 194 پەرلەمانتار، پرۆژە یاسای هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان له هۆڵی دانیشتنه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق خوێندنەوەی دووەمی بۆ كرا.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه، محه‌ممه‌د جاسم خه‌فاجی، ئه‌ندامی لیژنه‌ی یاسایی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كه 73 واژووی دژی پرۆژه یاساكه كۆكردووه‌ته‌وه، رایگه‌یان، ئه‌م پرۆژه یاسایه پشتده‌به‌ستێت به سیستمی سانت لیگۆ و یه‌ك بازنه‌ی هه‌ڵبژاردن له پارێزگاکان له‌بری فره‌بازنەیی بۆیه 73 پەرلەمانتار واژوومان کۆکردووه‌ته‌وه.
له به‌رامه‌به‌ر ئه‌وه‌شدا، مه‌حما خه‌لیل، په‌رله‌مانتاری عێراق له فراكسیۆنی پارتی ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، ئه‌وان وه‌ك پارتی كێشه‌یان له‌گه‌ڵ چۆنیه‌تی به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان نییه له‌به‌رئه‌وه‌ی پارتی جه‌ماوه‌ی خۆی هه‌یه.
هه‌رچه‌نده له‌رووی رێكاره‌كانی كاری په‌رله‌مانی، خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م و دووه‌م بۆ پرۆژه‌یاسای هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان كراوه، به‌ڵام په‌سه‌ندكردنی پێویستی به رێككه‌وتنی سیاسیی هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی له دانیشتنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق نیسابی یاسایی ته‌واوبكرێت و هاوشێوه‌ی دووجاری پێشوو دوانه‌خرێت.