سوپاسالاری ئه‌مه‌ریكا هێزه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له سووریا به‌سه‌ركرده‌وه

K24 - واشنتن:
سوپاسالاری ئه‌مه‌ریكا سه‌ردانی هێزه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له سووریا كرد و رایگه‌یاند، "هێزه كوردییه‌كان له تێكشكاندنی داعش سه‌ركه‌وتووبوون".
رۆژی شەممە (4ـی ئادار/مارسی 2023)، جه‌نەڕاڵ مارک میڵی، سوپاسالاری ئەمه‌ریكا بە ئامانجی هەڵسەنگاندی شەڕی هه‌شت ساڵەی ئەمه‌ریكا و هاوپەیمانان له دژی داعش، سەردانی سووریای كرد.
سوپاسالاری ئه‌مه‌ریكا له‌باره‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ سووریا به میدیاكانی وڵاته‌كه‌ی گوت، "پێم وایە هێزەکانی ئەمه‌ریكا و هێزە کوردییەکانی سووریا، کە هاوپەیمانی واشنتنن لە شەڕی دژ به داعش، لە تێكشكاندنی هەمیشەیی داعشدا سەرکەوتوو بوون."
ئامانجێکی دیکەی سەردانەکەی ئەو جه‌نه‌ڕاله ئهمـهریكییهكه بۆ سووریا به گوێره‌ی سه‌رچاوه رۆژنامه‌وانییه‌كانی ئه‌و وڵاته، به‌مه‌به‌ستی تاوتوێكردنی پاراستنی هێزەکانی ئەمه‌ریکایه بەرامبەر ئەو هەڕەشانەی ئەگەر هەیە رووبەڕوویان ببنەوە، لەنێویاندا هێرشی فڕۆکە بێفڕۆکەوانهكان.