هۆكاری ده‌نگه‌ گه‌وره‌كانی هه‌ولێر ئاشكرا كرا

شاری هه‌ولێر
شاری هه‌ولێر

K24 – هه‌ولێر:

دوای بیستنی چه‌ند ده‌نگێكی گه‌وره‌ له‌ هه‌ولێر، سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ ئاسایشی هه‌ولێر هۆكاره‌كه‌ی بۆ كوردستان24 ئاشكراده‌كات.

ئه‌مشه‌و یه‌كشه‌ممه‌ (5ـی ئادار/مارسی 2023)، سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ ئاسایشی هه‌ولێر به‌ كوردستان24ـی راگه‌یاند، هۆكاری ئه‌و ده‌نگانه‌ی له‌ چه‌ند ناوچه‌یه‌كی شاری هه‌ولێر بیسترا، مه‌شقی راهێنانی نێوان هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان و هێزه‌ ئه‌منییه‌كانه‌.

سه‌رچاوه‌كه‌ روونیكرده‌وه‌،هاوپه‌یمانان له‌ فێرگه‌یه‌کی سه‌ربازی له‌ شاری هه‌ولێر، مه‌شقی سه‌ربازی ده‌که‌ن و ئه‌و ده‌نگه‌ به‌رزانه‌ش، هۆكاره‌كه‌ی تاقیکردنه‌وه‌ و مه‌شقی چه‌کی سه‌ربازییه‌.